Fahrettin İbrahim
02 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "بە روونی دەیڵێم، ئەو جۆرە هەڵسوکەوتانەی یەکێتیی ئەورووپا بە مانای ئەوەدێت کە بەڵێنەکانیان نابەنە سەر".
ئەردۆغان بە بۆنەی کردنەوەی ٢٦مین خولی پەرلەمانی وڵاتەکەی گوتارێکی پێشکەش کرد.
ناوبراو جەختی کردەوە لەوەی کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا لە مانگی تشرینی یەکەم مێژوویی بووە و گوتی: "یەکێتیی ئەورووپا لەبارەی ئازادی ڤیزەوە بەڵێنی بە تورکیا دا و دەبێت لەم مانگەشدا بەڵێنەکەی بگەیەنێتە جێ".
ئەردۆغان تیشکی خستە سەرئەوەی کە یەکێتیی ئەورووپا لە روونکردنەوەکانی وا دەریدەخات کە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری لای تورکیا کردۆتە مەرجی پێشوەختە و گوتی: "بە روونی دەیڵێم، ئەو جۆرە هەڵسووکەوتانەی یەکێتیی ئەورووپا بە مانای ئەوەدێت کە بەڵێنەکانیان نابەنە سەر. دیسان بە روونی دەیڵێم ئەوان بەخۆیان دەزانن. تورکیا نیو سەدەیە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا بەردەوام لایەنی بەڵێن گەیاندنە جێ بووە و ئەوانیش بە پێچەوانەوە".
سەرکۆماری تورکیا درێژەی بە گفتوگۆکانی دا و گوتی: "ئێمە هیچ سکاڵایەکمان نییە لەبارەی کەموکوڕی، دواکەوتن، بەڵام لەم ماوەی دواییدا چەند وڵاتێک کە لە رووی دیموکڕاسی، ئابووری و کریتەرەکانەوە ناکرێت بە تورکیا بەراورد بکرێت، بە خێرایی کرانە ئەندام و تورکیاش لەبەر دەرگا لە چاوەڕوانی هێڵرایەوە. ئەمە کارێکی ئاسان نییە . ٥٣ ساڵە یەکێتیی ئەورووپا نیەتێکی باشی نییە لەگەڵ ئێمە. چاوەڕوانین کاربەدەستانی یەکێتیی ئەورووپا وەڵامێکی شەفاف و راستمان بدەنەوە. تکایە باجی نیازخراپی بەشێک لە ئەورووپییەکان بە ئێمە مەدەن. ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە لەگەڵ مەرجەکانی یەکێتیی ئەورووپا لەبارەی دیموکراسی و ئازادی و مافەکانی مرۆڤ. ئێمە ئەو مەرجانە جێبەجێ ناکەین لەبەر ئەوەی یەکێتیی ئەورووپا وای دەوێت، بەڵکو ئێمە خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیانمان دەستەبەر دەکەین. ئێمە ئامادەین. بەڵام ئەگەر نییەتیان باش نەبێت پێویست ناکات درێژە بەو یارییە بدەن. ئیدی گەیشتینە کۆتایی یارییەکە. دەبێت ئەمە بزانن. ئیدی یەکێتیی ئەورووپا دەبێت بڕیاری خۆی بدات کە لەگەڵ تورکیایە بەبێ تورکیا درێژە دەدات".