Sangar Hamad Azeez,1 23
23 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی بەرفراوانی لقەکانی پارتەکەیدا لە بارەگای گشتیی ئاک پارتی لە ئەنقەرە گوتارێکی پێشکەش کرد.
لەبارەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتونی سوپای تورکیاوە، ئەردۆغان گوتی: "تاکو ئه‌مڕۆ هەزار و ٨٧٣ تیرۆریست له چالاكی خراون و نزیكه‌ی ٤١٥ كیلۆمه‌تر چوارگۆشە كۆنترۆڵكراوه"
لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند: "سه‌ربازه قاره‌مانه‌كانمان به گیانفیدایی و ئازایه‌تییه‌كی مه‌زنه‌وه، هه‌موو ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌ی تیرۆریستان به وریاییه‌وه له‌دژی توركیا ئه‌نجامیانداوه، به‌سه‌ریاندا سەرەوژێر ده‌كه‌نه‌وه و هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره‌و عه‌فرین له پێشڕه‌وییدان".
جەستیشی لەوە کردەوە، "دوای ئه‌وه‌ی به‌زووی ناوه‌ندی شاری عه‌فرینمان گه‌مارۆدا و په‌یوه‌ندی تیرۆریستانمان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا پچڕاند، به ستراتیجێكی نوێ به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كه".
ئەردۆغان گوتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی له ئێستادا به‌شێكی زۆری ئه‌و به‌رزاییانه‌ی كه باڵاده‌ستن به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا له‌لایه‌ن سهربازانمانهوه له تیرۆریستان پاككراونه‌ته‌وه، پشتیوان به خوا چاوه‌ڕوانین به‌شی له‌مه‌ودوای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه خێراتر به‌ره‌وپێش بچێت".
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په گرت و رایگه‌یاند:"ئێمه به گوته‌ی كه‌مال ئه‌فه‌ندی ناجووڵێینه‌وه. پێی وابووه كه چوونه نێو عه‌فرین درووست نییه. جارێ ئه‌م گه‌له تێنه‌گه‌یشت له‌وه‌ی كه تۆ چوونه نێو كوێ به درووست ده‌زانی. تۆ خه‌مێكی لهوشێوهیهت نییه. نه خه‌می گابار، نه سه‌باره‌ت به جودی، نه له‌باره‌ی ته‌ندوره‌ك و نه سه‌باره‌ت به قه‌ندیل هیچ خه‌مێكت هه‌یه. تۆ ته‌نها هاریكارییت له‌گه‌ڵ ئه‌واندا هه‌یه".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، نیگەرانی خۆیشی لەبارەی لێدوانی ژمارەیەک لە بەرپرسانی وڵاتان سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون دەربڕی و گوتی: "ئەوەی ئێمەی زۆر نیگەران کردووە دووڕوویی و تەنانەت ناجددیەتی ژمارەیەک لەو وڵاتانەیە کە بە هاوپەیمانمان زانین و پەیوەندی زۆر قوڵی سیاسیی و سەربازیمان لەگەڵیاندا هەبووە. دوێنێ گوایە گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری یەکێک لە وڵاتانە بێئەوەی شەرم دایبگرێت گوتی هاووڵاتییانی سڤیل لە عەفرین دەکوژرێن و بەهۆی توندوتیژییەکان خەڵک ناتوانێت بگەڕێتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆی. ئەوە بێویژدانی و بێڕەوشتییە، کە بەرامبەر ئەو هەموو کوشت و کوشتارەی ژن و منداڵ و پیر و سڤیلە لە غوتەی رۆژهەڵات نیگەران نیت، بەڵام بەرامبەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر نیگەرانی و هەواڵی درۆ و هەڵە بڵاو دەکەیتەوە".
ئەردۆغان لەبارەی پرۆژه یاسای هاوپه‌یمانییەتی له هه‌ڵبژاردندا ئاماژەی بەوە دا کە ئامانج لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌فیڕۆچوونی ده‌نگه‌كان و نههێشتنییهتی. گوتیشی: "ده‌رفه‌تی ئه‌وه ره‌خسێنرا كه سه‌ركرده‌ی هه‌ر پارتێكی سیاسیی یان ئه‌ندامانی بێ ئه‌وه‌ی له پارته‌كه‌ی خۆیاندا ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه، بتوانن له‌سه‌ر لیستی پارتێكی دیكه‌دا ببنه كاندید. ئه‌م پارتانه له به‌شی هاوپه‌یمانییه‌كان له‌سه‌ر كارتی ده‌نگدان بوونیان نابێت به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌نێو لیستی كاندیداندا بوونیان هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ، له‌م پێكهاته‌یه‌دا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێن".
گوتیشی: "ئه‌و پارتانه‌ی ده‌یانه‌وێت له پێكهاته‌كه‌دا هه‌بن به‌تایبه‌تی پارتی یه‌كێتی مه‌زن، به‌ڵام به‌هۆی به‌شبوونی ده‌نگه‌وه ناتوانن به ته‌نها په‌رله‌مانتار به‌ده‌ستبهێنن، ده‌توانن له‌سه‌ر لیستی هه‌ر پارتێكی ناو هاوپهیمانیهتهكهدا بچنه هه‌ڵبژاردنه‌وە".
لەبارەی رەخنەکانی پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانیش سەبارەت بەم بابەتە، سەرکۆمار ئەردۆغان گوتی: "كاتێك سەیری ناڕه‌زایه‌تی پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌وباره‌یه‌وه، له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه ناڕەزایەتییەکانی جه‌هه‌په ده‌كه‌ین، ئه‌وه به‌روونی ده‌بینین كه هیچ لۆژیكی و عه‌قڵانیی نیین و لایه‌نێكیان نییه كه پێویستی به له‌به‌رچاوگرتن بێت".