Duygu Yener
23 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2018
سهركۆمار ئه‌ردۆغان(پرۆژه یاسای هاوپه‌یمانییەتی له هه‌ڵبژاردندا): "ئامانج لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌فیڕۆچوونی ده‌نگه‌كان و نههێشتنییهتی".
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان: "دوای ئه‌وه‌ی به‌زووی ناوه‌ندی شاری عه‌فرینمان گه‌مارۆدا و په‌یوه‌ندی تیرۆریستانمان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه‌دا پچڕاند، به ستراتیجێكی نوێ به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كه".
سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان(پرۆژه یاسای هاوپه‌یمانیی له هه‌ڵبژاردندا): "كاتێك سەیری ناڕه‌زایه‌تی پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌وباره‌یه‌وه، له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه ناڕەزایەتییەکانی جه‌هه‌په ده‌كه‌ین، ئه‌وه به‌روونی ده‌بینین كه هیچ لۆژیكی و عه‌قڵانیی نیین و لایه‌نێكیان نییه كه پێویستی به له‌به‌رچاوگرتن بێت".
سه‌رۆكی گشتیی ئاک پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان (پرۆژه یاسای هاوپه‌یمانیی له هه‌ڵبژاردندا): "ده‌رفه‌تی ئه‌وه ره‌خسێنرا كه سه‌ركرده‌ی هه‌ر پارتێكی سیاسیی یان ئه‌ندامانی بێ ئه‌وه‌ی له پارته‌كه‌ی خۆیاندا ده‌ستله‌كاربكێشنه‌وه، بتوانن له‌سه‌ر لیستی پارتێكی دیكه‌دا ببنه كاندید. ئه‌م پارتانه له به‌شی هاوپه‌یمانییه‌كان له‌سه‌ر كارتی ده‌نگدان بوونیان نابێت به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌نێو لیستی كاندیداندا بوونیان هه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ، له‌م پێكهاته‌یه‌دا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرێن".