Sinan Uslu
23 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا بڵاویكرده‌وه كاروانێكی ئۆتۆمبیله‌كانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه و داعش كه له ٣٠-٤٠ ئۆتۆمبیل پێكهاتبوو، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ تیرۆریستان ده‌گواسته‌وه، له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی له عه‌فرین له باشووری خۆرهه‌ڵاته‌وه، ده‌ستنیشانكراوه و پێش ئه‌وه‌ی بگاته شاره‌كه به ١٥ كیلۆمه‌تر كراوه‌ته ئامانج.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه كاروانێكی ئۆتۆمبیله‌كانی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه و داعش كه له ٣٠-٤٠ ئۆتۆمبیل پێكهاتبوو، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ تیرۆریستان ده‌گواسته‌وه، له‌كاتی نزیكبوونه‌وه‌ی له عه‌فرین له باشووری خۆرهه‌ڵاته‌وه، ده‌ستنیشانكرا.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باسی لهوهشكراوه كاروانه‌كه پێش ئه‌وه‌ی بگاته شاره‌كه به ١٥ كیلۆمه‌تر كراوه‌ته ئامانج و له‌رێگه‌ی ئامێرەکانی تۆپبارانكردن له وشكانییه‌وه لێی دراوه.
هه‌روه‌ها تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه "له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ته‌نها كاروانه‌كه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی په‌كه‌كه/كه‌جه‌كه/په‌یه‌ده-یه‌په‌گه و داعش كراوه‌ته ئامانج و وه‌ك هه‌میشه و به‌مه‌به‌ستی زیان نه‌گه‌یاندن به هاووڵاتییانی سڤیل هه‌موو جۆره وریایی و هه‌ستیارییه‌ك نیشاندراوه".
هاوكات دیمه‌نی به ئامانج گرتنی كاروانه‌كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه، له کەناڵی یوتیوبی سوپا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له دیمه‌نه‌كه‌دا ئه‌و دووكه‌ڵه ده‌بینرێت كه له كاتی به ئامانج گرتنی كاروانه‌كه‌دا به‌رز ده‌بێته‌وه.