Göksel Yıldırım
13 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
پاكستان گرێبه‌ستێكی بۆ كڕینی 30 هه‌لیكۆپته‌ری جۆری T129 ATAK له‌گه‌ڵ توركیا واژووكرد و ئه‌مه‌ش به‌گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌ی بواری به‌رگری داده‌نرێت بۆ توركیا.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی سه‌رۆكایه‌تیی پیشه‌سازیی به‌رگریی توركیا، دیداره‌كانی پیشه‌سازیی ئاسمانیی توركی (TUSAŞ) وه‌زاره‌تی به‌رگریی پاكستان له‌باره‌ی هه‌لیكۆپته‌ری T129 ATAKه‌وه گه‌یشتووه‌ته ئه‌نجام و هه‌ردوو وڵات گرێبه‌ستی فرۆشتنی 30 هه‌لیكۆپته‌ریان واژۆكردووه.
TUSAŞ هه‌روه‌ها له‌باره‌ی پاكێجی لۆجیستی، پارچه‌ی یه‌ده‌گ، مه‌شق و راهێنان و ته‌قه‌مه‌نییه‌وه گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پاكستان.
هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازیی T129 ATAK كه به‌شێوازێك دیزاین كراوه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی جوگرافی ناوچه‌كه‌دا بگونجێت و به‌شێوازێكی كاریگه‌ر له‌لایه‌ن سوپای توركیا و وه‌زاره‌تی ناوخۆوه به‌كاردێت، به‌و هۆیه‌وه له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا یه‌كێكه له گرنگترین هه‌لیكۆپته‌ره‌كان.
هه‌لیكۆپته‌ری جۆری T129 ATAK له‌لایه‌ن سوپای پاكستانه‌وه تاقیكراوه‌ته‌وه و به‌سه‌ركه‌وتوویی له تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌رچووه.
ئه‌م گرێبه‌سته به‌گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌ی بواری به‌رگری داده‌نرێت بۆ توركیا.