سه‌نته‌ری سۆفان: "چه‌كدارانی داعش سووریا و عێراق-یان به‌جێ نه‌هێشتووه"
- سه‌نته‌رێكی شیكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاریی هه‌واڵگریی ئاسایشی روونی ده‌كاته‌وه هێشتا داعش و چه‌كداره‌كانی عێراق و سووریایان جێ نه‌هێشتووه تا بۆی بگه‌ڕێنه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه هێشتا داعش چالاكه.
Arbil
سه‌نته‌ره‌كه باس له‌وه ده‌كات كه داعش چه‌ندین چالاكی ده‌كات و له‌مه‌شدا خراپی به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و سووریا ده‌قۆزێته‌وه.
سه‌نته‌ری سۆفان بۆ شیكردنه‌وه سه‌نته‌رێكه خزمه‌تگوزاریی هه‌واڵگری ئاسایشی ستراتیجی به حكوومه‌ت و رێكخراوه فره ره‌گه‌زه‌كان ده‌دات له راپۆرتێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هێشتا ده‌وڵەتی ئیسلامی له عێراق و شام ناوزه‌دكراو به "داعش" له ژیاندایه و له بارودۆخێكی باشدایه له عێراق و سووریا.
ئه‌م راپۆرته‌ی ئه‌م سه‌نته‌ره پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه‌یه كه چه‌ندین به‌رپرس و سه‌رۆكی وڵاتانی دونیا و به‌رپرسانی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش ده‌یكه‌ن له‌وه‌ی کە داعش كۆتایی پێ هاتووه.
سه‌نته‌ری سۆفان هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه "ناكرێت قسه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ عێراق و سووریا بكرێت، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا داعش و چه‌كداره‌كانی ئه‌و ناوچانه‌یان جێ نه‌هێشتووه و له راستییدا له‌گه‌ڵ نه‌مانی ئه‌و خاكه‌ی كه داعش كۆنتڕۆڵی كردبوو له سووریا ئه‌وان ئێستا په‌رته‌وازه‌بوون، به‌ڵام به‌نهێنی جوڵه‌یان هه‌یه و له‌مه‌شدا سوودیان له به‌ڕێوه‌بردنی خراپی ئه‌و ناوچانه‌ی رزگاركراون وه‌رده‌گرن له پاڵ كشانه‌وه‌ی كه‌مێك له هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ناكۆكییه‌كانیان له‌گه‌ڵ دوژمنه‌كانییاندا".
سه‌نته‌ره‌كه له درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه "هێشتا خانه‌كانی داعش له‌و ناوچانه‌ی عێراق و سووریا كه به‌ته‌واوه‌تی له‌ژێر كۆنتڕۆڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و دوو وڵاته‌دا نیین چالاكییان هه‌یه، شانه نووستووه‌كانیشی كرده‌وه‌ی تیرۆركردن و ته‌قاندنه‌وه و دانانی بۆسه و كاری تر ده‌كه‌ن".
باسی له‌وه‌شكردووه كه داعش له چه‌ندین ناوچه له‌م هاوینه‌دا به‌روبوومی جووتیارانی خۆجێی ناوچه‌كانی سووریا و عێراقیشی سووتاند و بۆ ئه‌مه‌ش سوودی له لاوازیی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ناوچانه بینی. بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن