فەڵەستین خۆشحاڵی بە چارەسەری دوو دەوڵەتیی ڕاگەیاند
جێگری سەرۆکی فەڵەستین حوسێن شێخ، ڕایگەیاند کە خۆشحاڵە بەو ڕاگەیاندراوەی لە دوای کۆتاییھاتنی کۆنگرەکی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک لەبارەی چارەسەری دوو دەوڵەتیی بڵاوکراوەتەوە.

Ramallah
ڕامەڵڵا ــ AA
جێگری سەرۆکی فەڵەستین، حوسێن شێخ ڕایگەیاند، خۆشحاڵ بەو ڕاگەیاندراوەی کە لە دوای کۆتاییھاتنی کۆنگرەکی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک لەبارەی چارەسەری دوو دەوڵەتیی بڵاوکراوەتەوە.
حوسێن شێخ لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "خۆشحاڵین بەو ڕاگەیاندراوەی لە دوای کۆتاییھاتنی کۆنگرەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک بڵاوکراوەتەوە کە تیایدا داوای دەکات دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنرێت و ڕێڕەوی سیاسی لەسەر بنەمای چارەسەری دوو دەوڵەت زیندوو بکرێتەوە، ھەروەھا شەڕی سەر کەرتی غەززە بوەستێندرێت و بەپەلە یارمەتی مرۆیی بگەیەندرێتە کەرتی غەززە".
دوێنێ سێشەممە کۆنگرەی نێودەوڵەتی لەبارەی داھاتووی دۆزی فەڵەستین لە نیویۆرک کۆتایی ھات کە ڕۆژی دووشەممە بەسترابوو، تیایدا داواکرا ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بکشێتەوە و کەرتی غەززە ڕادەستی دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین بە سەرۆکایەتی مەحمود عەباس بکات.