Yusuf Özcan,Ramal Abdullah Mahmood
04 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2018
پاریس – AA
پێده‌چێت سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا، ئێدوارد فلیپ دانانی باجی زیاده له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی رابگرێت كه به‌زربوونه‌وه‌ی به‌های سووته‌مه‌نی له‌و وڵاته لێكه‌وتۆته‌وه و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوانی "بزووتنەوەی ئێله‌گ زه‌رده‌كان"ی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا پشتبه‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی حكوومه‌ت ئاماژه‌یان به‌وه داوه، ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا، ئێدوارد فلیپ دانانی باجی زیاده له‌سه‌ر سووته‌مه‌نی راده‌گرێت.
له هه‌واڵه‌كاندا ئاماژه به‌وه دراوه كه جگه له‌وه رێوشوێنی دیكه‌یش ده‌گیرێنه به‌ر.