Şerife Çetin,Yusuf Hatip,Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
04 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2018
بڕۆکسل - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ رایگەیاند "ئێمە نا، بەڵکو ئەوە ئێران و چینن کە شیرازەی نێودەوڵەتیی بنکۆڵ دەکەن".
لە میانی گوتارێکیدا لە دامەزراوەی هزریی جێرمن مارشڵ فەند، مایک پۆمپیۆ روونکردنەوەی دا سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەکرد، جیابوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەورووپا "بانگەوازێکی بەخەبەرهاتنەوەی سیاسیی"ە و پێویستە یەکێتییەکە لەو چوارچێوەیەدا لەوە بکۆڵێتەوە کە پێداویستییەکانی هاووڵاتییانی بەجێگەیاندووە یان نا.
مایک پۆمپیۆ جەختی لەوەشکردەوە کە "دۆستە ئەورووپییەکان"یان جار جار ئەمریکا بەوە تۆمەتبار دەکەن کە بە ئاراستەی بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییە هاوبەشەکان هەنگاو نانێت و تیشکی خستەسەر ئەوەی، ئیدارەی ئەمریکا هەوڵدەدات دووبارە جڵەوی شیرازەی نێودەوڵەتیی بگرێتەوە دەست و دۆستەکانی پشتگوێ نەخستووە و بەپێویستیشی زانی سەرجەم هاوپەیمانان بەو ئاراستەیە هەنگاوبنێن.
مایک پۆمپیۆ گوتی: "سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ رۆڵی سه‌ركردایه‌تی نه‌ریتی بۆ ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه. هیچ هێزێك له سه‌رووی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه نییه. ده‌وڵه‌تانی نه‌ته‌وه‌یی دڵنیاییده‌ری ئازادییه دیموكراتییه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانین".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ داكۆكی له‌وه كرد كه به هاوكاری له‌گه‌ڵ "دیموكراسییه‌كانی دیكه، سیسته‌می لیبڕاڵی نۆژه‌ن ده‌كه‌نه‌وه" و گوتی: "تره‌مپ سیسته‌مێكی نوێی لیبڕاڵی بونیات ده‌نێت. ئه‌م سیسته‌مه رێگه له جه‌نگ ده‌گرێت و خۆشگوزه‌رانی زیاد ده‌كات".
مایک پۆمپیۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌وه‌ی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی بنكۆڵ ده‌كه‌ن ئه‌وان نین، به‌ڵكو ئێران و چینن.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی پشتگیری رێككه‌وتننامه و رێكخستنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كات كاتێک كرده‌یی بن و گوتی: "كه رێككه‌وتننامه‌كان تێك ده‌درێن پێویسته رووبه‌ڕووی ئه‌وان ببنه‌وه كه پێشێلیان ده‌كه‌ن و له‌و ره‌وشه‌دا یان رێككه‌وتننامه‌كان رێك بخرێنه‌وه یان هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه".