Yusuf Özcan,Hemın Othman Mohammed
01 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2017
پاریس - AA
ئه‌و باری نائاساییه‌ی له پاش هێرشه تیرۆریستییه‌كانی 13ی تشرینی دووه‌می 2015 له فه‌ڕه‌نسا راگه‌یه‌نرا، هه‌ڵگیرا.
سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن كۆتایی به‌و باری نائاساییه هێنا كه پاش ئه‌و هێرشه تیرۆریستیه راگه‌یه‌نرابوو كه بووه هۆی کوژرانی 130 كه‌س.
یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كه له بری باری نائاسایی دانراوه چه‌ند چاكسازیه‌كی تێدایه كه باری نائاسایی ده‌كاته درێژخایه‌ن.
یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له 18ی تشرینی یه‌كه‌مدا له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیه‌وه په‌سه‌ند كرا و دوو رۆژ پێش ئیستا له په‌خشی راسته‌وخۆدا له لایه‌ن ماكرۆنه‌وه، واژووكرا.
ماكرۆن باسی له‌وه كردبوو كه ئه‌و یاسایه كه یەکی تشرینی دووه‌م ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه باری نائاسایی هه‌ڵده‌گرێت.