Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
01 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئیدانه‌ی هێرشه تیرۆریستیه‌كه‌ی نیویۆركی كرد و سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه كرد كه له‌و هێرشه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن كۆشكی سپیه‌وه بڵاوكرایه‌وه، تیایدا په‌یامی تره‌مپ له‌باره‌ی هێرشه‌كه خرایه‌ڕوو.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه "نزاكانمان له‌گه‌ڵ قوربانیانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی نیویۆرك و خانهوادهكانیانه. حكوومه‌ته‌كه‌م پشتیوانی ته‌واوی پۆلیسی نیویۆرك و نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ده‌كات كه له‌گه‌ڵیان كار ده‌كه‌ن. سوپاسی ئه‌وانه ده‌كه‌م كه یه‌كه‌م دهستوهردانیانكرد له شوێنی رووداوه‌كه‌دا".
تره‌مپ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له نزیكه‌وه چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كات و سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ش روونكردنه‌وه‌یه‌كی له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر بڵاوكرده‌وه.
تره‌مپ رایگه‌یاند "ده‌بێت رێگه به داعش نه‌ده‌ین كه پاش شكستی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یان شوێنێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌مان یان بێته ناوه‌وه. به‌سه! فه‌رمانم داوه به وه‌زاره‌تی ئاسایشی ناوخۆ كه به پێی پێویست به‌رنامه‌مان بۆ كۆنترۆڵی ئاسایش باشتر بكات".
دوێنێ له نیویۆرك شۆفێری بارهه‌ڵگرێك خۆی كرد به نێو چه‌ند پاسكیلسوارێكدا و، له ئه‌نجامدا هه‌شت كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و، 12ی دیكه‌ش برینداربوون.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌یدا، تره‌مپ له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر هێرشه‌كه‌ی به هێرشی كه‌سێكی نه‌خۆش و بێ هاوسه‌نگ ناوزه‌ند كرد و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پۆلیس له نزیكه‌وه چاودێری پێشهاته‌كان ده‌كات.