Dmitri Chirciu
17 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2022
مۆسكۆ – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ نامه‌ی په‌یوه‌ندیدار به دڵنیاییدانی ئه‌منی بۆ ئه‌مریكا ره‌وانه ده‌كه‌ن.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و هاوتا ئیتاڵییه‌كه‌ی، دی مایۆ له مۆسكۆی پایته‌ختی رووسیا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش به‌سترا.
لاڤرۆڤ له‌باره‌ی ره‌وشی ناوچه‌ی ئه‌تڵه‌نتیك-ئه‌ورووپا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه وه‌ڵامی ئه‌مریكا و ئه‌ورووپایان له‌باره‌ی داواكارییه‌كان بۆ دڵنیاییدانی ئه‌منی مانگی رابردوو وه‌رگرتووه‌ته‌وه و گوتی: "شیكاریمان بۆ ئه‌وانه كردووه، ئه‌مڕۆ نامه‌ی په‌یوه‌ندیدار به دڵنیاییدانی ئه‌منی بۆ ئه‌مریكا ره‌وانه ده‌كه‌ین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایش وڵاته‌كه‌ی هه‌یه، گوتی: "رووسیا خۆی بڕیار له‌وه ده‌دات كه ئاسایشی سنووره‌كانی چۆن ده‌پارێزێت. خۆرئاوا له‌مباره‌یه‌وه به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی هه‌ڵناستێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌رده‌وام ده‌بن له دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆرئاوا له‌باره‌ی دڵنیاییدانی ئه‌منی و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌و كێشانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئاسایشی ئه‌ورووپاوه هه‌یه، ئه‌گه‌ر نیگه‌رانییه‌كانی رووسیایان تیادا به هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت، ئه‌وا چاره‌سه‌ر ناكرێن.
لای خۆیشیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، دی مایۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی ره‌وشی ئۆكراینایان تاوتوێ كردووه و گوتی: "لاڤرۆڤ جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی خۆی كرده‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری و راوێژ بۆ ده‌رچوون له‌و كێشه‌یه. لێدوانی له‌م جۆره‌م له كیێڤ-یش بیستووه. مه‌یلی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه به رێگای دیپلۆماسی هه‌ستی پێ ده‌كرێت".