Fakhradin Ibrahim Mohammad
17 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2022
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى بەشداریی لە كۆنفرانسى ئاسايشى ميونخ دەکات.
لەمبارەیەوە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە "ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌شداريكردن له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونخ-دا، ده‌گاته ئه‌ڵمانيا".
راشیگەیاندووە "له په‌راوێزى كۆنفرانسه‌كه‌دا كه رۆژانى ١٨ تا ٢٠ى شوبات ده‌خايه‌نێت، نێچيرڤان بارزانى چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان ده‌بێت".