Emel Öz
17 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
جیاوازی مامه‌ڵه‌كردنی پۆلیس له ویلایه‌تی نیو جێرسی رۆژهەڵاتی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ دوو گه‌نج كه به شه‌ڕ هاتبوون و یه‌كێكیان ره‌شپێست بوو، كاردانه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به دوای خۆیدا هێنا.
به‌پێی ئه‌و گرتانه‌ی له هه‌ژماری تویته‌ری "TRT World" بڵاو كراونه‌ته‌وه، ده‌بیندرێت ده‌مه‌قاڵێی دوو گه‌نج كه یه‌كێكیان ره‌شپێسته له مۆڵی "Bridgewater Commons" له ویلایەتی نیوجێرسی گه‌وره ده‌بێت و سه‌ر ده‌كێشێت به مست له‌یه‌كدان.
دوو پۆلیسیش له مۆڵه‌كه سه‌ره‌تا دوو گه‌نجه‌كه له‌یه‌كتر دوور ده‌خه‌نه‌وه، دواتر به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێكارێك به‌رامبه‌ر گه‌نجه سپیپێستهكه بگرنه به‌ر، گه‌نجه ره‌شپێسته‌كه ده‌خه‌نه سه‌ر سنگ له‌سه‌ر زه‌وی و به چۆك پێ له پشتی ده‌ندرێت و كه‌له‌پچه ده‌خه‌نه ده‌ستی.
ئه‌م رووداوه كه كۆتایی هه‌فته روویدا، تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نییه‌وه و كاردانه‌وه‌ی خه‌ڵكی لێ كه‌وته‌وه.
فه‌رمانڕه‌وانی ویلایه‌تی نیوجێرسی، فێڵ مێرفی له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كرێت.
فێڵ مێرفی به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی جیاواز ده‌ركه‌وتنی مامه‌ڵه‌ی ئه‌م دوو پۆلیسه له‌گه‌ڵ نه‌ژاده جیاوازه‌كان هه‌راسانی كردووه، نووسیوویه‌تی "پێداگیرن له‌وه‌ی كه هێزه ئه‌منییه‌كان متمانه‌ی زیاتر دروست بكه‌ن له‌لای هاووڵاتییان".