Ömer Tuğrul Çam
30 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2021
ریگا - AA
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ رایگه‌یاند "رووسیا و چین شیرازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تێكده‌ده‌ن كه پشت به‌ستووه به یاساكان، ئەوەیش هاوسه‌نگی هێز ده‌گۆڕێت. دیموكراسیی و ئازادییه‌كان له‌ژێر گوشاری زۆردان".
یانس ستۆڵتنبێرگ لە کۆڕبەندی ئاسایشی ریگا لە پایتەختی لاتڤیا کە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ بەڕێوەدەچێت، گوتارێکی لەسەر "دیدی ناتۆ بۆ ساڵی ٢٠٣٠" پێشکەش کرد.
سكرتێری گشتیی ناتۆ باسی له چه‌مكی ستراتیجییەتی نوێی ناتۆ كرد كه بڕیاره له لووتكه‌ی ناتۆ كه ساڵی داهاتوو له ئیسپانیا ساز ده‌كرێت په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه دوایین به‌ڵگه‌ی چه‌مكی ستراتیجییەت له ٢٠١٠دا له لووتكه‌ی لیزبۆن په‌سه‌ندكراوه و له‌و كاته‌وه تا ئێستا له جیهاندا گۆڕانكاری زۆر روویانداوه.
راشیگه‌یاند "رووسیا و چین شیرازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تێكده‌ده‌ن كه پشت به‌ستووه به یاساكان کە ئەوەیش هاوسه‌نگی هێز ده‌گۆڕێت. دیموكراسیی و ئازادییه‌كان له‌ژێر گوشاری زۆردان. به‌ڵگه‌ی چه‌مكی ستراتیجییەتی نوێ ئه‌وانه‌ی تیادایه".
یانس ستۆڵتنبێرگ جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته ناتۆ به‌هاكانی وه‌ك دیموكراسیی، سه‌روه‌ری یاسا و ئازادییه‌كان بپارێزێت كه له‌سه‌ری دروست بووه و گوتی:
"ئه‌و به‌هایانه هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی په‌یمانه‌كه هه‌میش له‌ناو وڵاتانی خۆیدا له‌ژێر گوشاری زۆردان. رژێمەکانی دەسەڵاتخواز له هه‌وڵی پشتگوێخستنی شیرازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پشت بەستوو به یاساكان و پشتگیری شێوازه‌كانی جێگرەوەی حوکمڕانی دەکەن. زانیاری ناڕاست و پڕوپاگه‌نده به‌كارده‌هێنن بۆ تێكدانی كۆمه‌ڵگاكه‌مان و ئامرازه خراپه‌كانی سایبه‌ر به‌كارده‌هێنن بۆ ده‌ستوه‌ردان له هه‌ڵبژاردنه‌كانمان. له هه‌مان كاتدا له‌ناو وڵاته‌كانی خۆماندا توندڕه‌وان و گرووپه ساسییه‌كان هه‌ن كه رێز له به‌ها دیموكراسییهكانمان ناگرن. نموونه‌یه‌كی ئازار به‌خشی ئه‌وه‌شمان له شەشی كانوونی دووه‌مدا به هێرشكردنه سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مریكا بینی كه ئامانج لێی رێگریكردن بوو له گۆڕینی ئاشییانەی حوكمڕانی".
سكرتێری گشتیی ناتۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له كاتێكدا دیموكراسیی به‌هێز ده‌كرێت، پێویسته هێزی سه‌ربازییش به‌هێز بكرێت و له دوایین به‌ڵگه‌ی چه‌مكی ستراتیجییدا هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وه كراوه كه باكووری ئه‌تڵه‌نتیك له ئاشتییدایه، به‌ڵام ئێستا ته‌حه‌دای وه‌ك زیادبوونی هه‌ڵوێستی شه‌ڕانگێزی رووسیا و زیادبوونی كاریگه‌ری جیهانی چین له ئارادایه.
گوتیشی: "لە جیهانێکی پێشبینی نەکراودا، پێویسته توانا و بەرگریمان بەهێز بکەین".
یانس ستۆڵتنبێرگ جەختی له‌سه‌ر ئه‌وه کردەوە کە ناتۆ پەیمانی ئەمریکای باکوور و ئەورووپایە و ناوچەکە رووبەڕووی مه‌ترسییه جیهانییەکان بووه‌ته‌وه و پێویستە ناتۆ هەماهەنگیی لەگەڵ هاوبەشەکانی لە ناوچەی ئاسیا-زه‌ریای هێمن و یەکێتیی ئەورووپا بەهێز بکات.