Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
02 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2019
واشنتۆن - AA
دوای ره‌خنه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له كۆمپانیای ئامازۆن، راگه‌یه‌نرا پێنتاگۆن پڕۆژه‌ی زانستی هه‌وری هه‌ڵپه‌ساردووه كه به‌به‌های 10 ملیار دۆلار راگه‌یه‌نرابوو و كۆمپانیای ئامازۆن مابووه‌وه بۆ كۆتایی له ركابه‌ریی وه‌رگرتنی پڕۆژه‌كه‌دا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، ئێلیسا سمیس له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، تا قۆناغ و رێکكارهكان له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌وه ته‌واو ده‌بێت، وه‌زاره‌ته‌كه بڕیاری كۆتایی نادات.
به‌پێی ئه‌وه هه‌واڵانه‌ی له مێدیاكانی ئه‌مریكادا بڵاوكراوه‌ته‌وه، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌و وڵاته، مارك ئێسپه‌ر دوای ره‌خنه‌كانی تره‌مپ له ئامازۆن، بڕیاری داوه چاو به پڕۆژه 10 ملیار دۆلارییهكهدا بخشێنرێته‌وه كه هه‌ریه‌كه له كۆمپانیاكانی ئامازۆن و مایكرۆسۆفت ماونه‌ته‌وه بۆ ركابه‌ریی كۆتایی وه‌رگرتنی.