دۆناڵد ترەمپ: "کەمکردنەوەی باجی گومرگیی لەسەر چین پەیوەندیدارە بە گەیشتن بە ڕێککەوتن"
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئەو باجە گومرگییەی کە بەڕێژەی سەدا ١٤٥ بەسەر چیندا سەپاندوویانە "بەرزە"، بەڵام لە ئێستادا بەھیچ شێوەیەک کەمی ناکەنەوە.

Washington DC
واشنتۆن ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە کەمکردنەوەی باجی گومرگیی لەسەر چین پەیوەندیدارە بە گەیشتن بە ڕێککەوتن و ئاماژەی بەوەشدا، ئەو باجە گومرگییەی کە بەڕێژەی سەدا ١٤٥ بەسەر چیندا سەپاندوویانە "بەرزە"، بەڵام لە ئێستادا بەھیچ شێوەیەک کەمی ناکەنەوە.
دۆناڵد ترەمپ لە میانی چالاکییەکدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە ڕۆژانە پرسی باجی گومرگیی لەگەڵ بەرپرسانی چین تاوتوێ دەکات و لەگەڵ ھاوتا چینییەکەی شی جین پینگ ھاوڕایە، بەڵام دەبێت چارەسەرێک بۆ پێناسەی گومرگی بدۆزرێتەوە.
باسی لەوەش کرد، ئەو باجە گومرگییەی کە بەڕێژەی سەدا ١٤٥ بەسەر چیندا سەپاندوویانە "بەرزە"، بەڵام لە ئێستادا بەھیچ شێوەیەک کەمی ناکەنەوە و گوتی: " کەمکردنەوەی باجی گومرگیی لەسەر چین پەیوەندیدارە بە گەیشتن بە ڕێککەوتن".
گوتیشی: "ئێمە گرێبەستێکی دادپەروەرانە لەگەڵ چین دەکەین، لەئێستادا گفتوگۆکان لەوبارەیەوە بەردەوامن".