ستیف ویتکۆف: "پوتین وای دەبینێت دەرفەتێک لە ئارادایە بۆ ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن"
نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتکۆف ڕایگەیاند کە سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین دوای ساڵانێکی زۆر بۆ یەکەمجار وای دەبینێت کە دەرفەتێک لە ئارادایە بۆ ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن.

Ankara
ئەنقەرە ــ AA

ستیڤ ویتکۆف لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ھەڵسەنگاندنی بۆ ئەو گفتوگۆیانەی کرد کە لە ماوەکانی ڕابردووەدا لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئەنجامی داوە.
گوتی: "سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین دوای ساڵانێکی زۆر بۆ یەکەمجار وای دەبینێت کە دەرفەتێک لە ئارادایە بۆ ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتۆن".
لە ٢٥ی ئەم مانگە سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین پێشوازی لە لە نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ستیڤ ویتکۆف كرد بە دووقۆڵیی قەیرانی ئۆکراینایان تاوتوێ کرد.