ھێرشی ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر ڕۆژئاوای یەمەن
حووسییەکان ڕایانگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، ھێرشێکیان کردووەتە سەر پارێزگای حودەیدە ڕۆژئاوای یەمەن.

Istanbul
ئیستانبوڵ ــ AA
حووسییەکان ڕایانگەیاند کە ئەمریکا ھێرشێکی ئاسمانیی کردووەتە سەر پارێزگای حودەیدە ڕۆژئاوای یەمەن.
کەناڵی مەسیرە بڵاوی کردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، ھێرشێکیان کردووەتەوە سەر پارێزگای حودەیدە کە لە میانیدا ناوچەی حکوک-یان سەربە پارێزگاکە کردووەتە ئامانج.
کەناڵەکە، وردەکاری زیاتری لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
ھەروەھا تا ئێستا سوپای ئەمریکا، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوی نەکردووەتەوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت دوێنێ حووسییەکان ڕایانگەیاندبوو کە کەشتییەکی فڕۆکەھەڵگریی ئەمریکایان لە دەرەیای عەرەب کردووەتە ئامانج.