نەتەوە یەکگرتووەکان: "ھێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر یەمەن مەترسی زیاتر لەسەر خەڵکی مەدەنی دروست دەکەن"
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند کە ھێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر یەمەن، مەترسی زیاتر لەسەر خەڵکی مەدەنی لەو وڵاتە، دروست دەکەن.
Yemen
یەمەن ــ AA
نەتەوە یەکگرتووەکان، نیگەرانی خۆی لەھەمبەر کوژراونی ٦٨ کۆچبەر کە دوێنی دووشەممە لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ پارێزگای سەعدە باکووری یەمەن کوژران، ڕاگەیاند و ھۆشداری ئەوەی دا کە ھێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر یەمەن، مەترسی زیاتر لەسەر خەڵکی مەدەنی لەو وڵاتە، دروست دەکەن.
دوێنێ حووسییەکان ڕایانگەیاندبوو کە لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر ناوەندێکی دەستەبەرکردنی کۆچبەرانی نایاسایی لە پارێزگای سەعدە باکووری یەمەن، ٦٨ کەس کوژراون و ٤٧ی دیکەش برینداربوون.
نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ھەماھەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی کە باس لەوە دەکەن لە ئاکامی زنجیرەیەک ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر ناوەندێکی دەستەبەسەرکردنی کۆچبەران لە پارێزگای سەعدە باکووری یەمەن، ھەست بە نیگەرانی دەکەن.
لە ڕاگەیاندراوێکدا ھۆشداری ئەوە دراوە: "ھێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر یەمەن، مەترسی زیاتر لەسەر خەڵکی مەدەنی لەو وڵاتە، دروست دەکەن".
ھەروەھا لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوای لە سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە کە پایەندبن بە جێبەجێکردنی یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی، بەتایبەتیش ئەوەی کە پەیوەندیدارە بە پاراستنی ھاووڵاتیانی مەدەنی.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
