دۆناڵد ترەمپ: "لە کەناراوەکانی ڤێنیزوێلا دەستمان بەسەر کەشتییەکی گەورەی نەوت ھەڵگردا گرتووە"
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە لە کەناراوەکانی ڤێنزوێلا، دەستیان بەسەر کەشتییەکی گەورەی نەوت ھەڵگردا، گرتووە.
Washington DC
واشنتۆن ــ AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە لە کەناراوەکانی ڤێنزوێلا، دەستیان بەسەر کەشتییەکی گەورەی نەوت ھەڵگردا، گرتووە.
دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەوانانی گوت: "ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگە لە ڕووی ھەواڵەکانەوە، وەک دەزانن بزانن لە کەناراوەکانی ڤێنزوێلا دەستمان بەسەر کەشتییەکی گەورەی نەوت ھەڵگردا گرتووە و گەورەترین کەشتیی نەوت ھەڵگرە کە تا ئێستا دەستمان بەسەردا گرتووە".
سەرۆکی ئەمریکا وردەکاری زیاتری لەبارەی ڕووداوەکە نەخستەڕوو، بەڵام پێشتر ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی لە ڕووی ئابوورییەوە، فشاری زیاتر دەخاتە سەر حکوومەتی ڤێنزوێلا.
