نەتەوە یەکگرتووەکان بە پەسەندکردنی بڕیارێک داوای لە ئیسرائیل كرد لە جۆلان بكشێتەوە
- کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکی پەسەند کرد کە تیایدا داوای لە ئیسرائیل کردووە لە ناوچەی جۆلان لە سووریا بکشێتەوە.
New York
نیویۆرک ــ AA
کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکی پەسەند کرد کە تیایدا داوای لە ئیسرائیل کردووە لە ناوچەی جۆلان لە سووریا کە بە شێوەیەکی نایاسایی داگیرکردووە، بکشێتەوە.
شەوی ڕابردوو، کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانی دانیشتنێکدا پڕۆژەبڕیارێک کە لەلایەن میسرەوە لەبارەی کشانەوەی ئیسرائیل لە ناوچەی جۆلان پێشکەش کرابوو، خستە دەنگدانەوە.
لە میانی دانیشتنەکەدا، ١٢٣ وڵاتی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەڵێ دەنگیان بە پڕۆژەبڕیارەکە دا و حەوت وڵات لەنێویاندا ئیسرائیل و ئەمریکا دژی پڕۆژەبڕیارەکە دەنگیان دا و ٤١ وڵاتی دیکەیش دەنگیان بە پڕۆژەبڕیارەکە نەدا.
لە بڕیارەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە ئیسرائیل بە شێوەیەکی نایاسایی ناوچەی جۆلانی لە سووریا داگیرکردووە کە ئەوەیش لەگەڵ بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی ژمارە (٤٩٧) بۆ ساڵی ١٩٨١ ناگونجێت.
ھەروەھا لە بڕیارەکەدا، داوا لە ئیسرائیل کراوە کە لە ناوچەی جۆلان لە سووریا، بکشێتەوە.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
