Iyad Nabolsi
24 نیسان 2025•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2025
ئیستانبوڵ ــ AA
حووسییەکان ڕایانگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، شەش ھێرشیان کردووەتە سەر پارێزگای سەعدە باکووری یەمەن.
کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاوی کردەوە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا، شەش ھێرشیان کردووەتەوە سەر پارێزگای سەعدە کە لە میانیدا ناوچەی ئال سالم-یان سەربە پارێزگاکە کردووەتە ئامانج.
کەناڵەکە، وردەکاری زیاتری لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
تا ئێستا سوپای ئەمریکا، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.