Hakan Çopur,Mohammed Baqi Hussein
10 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2019
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی كرد به سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی یۆنان، كیریاكۆس میتسۆتاكیس و پیرۆزبایی لێ‌كرد.
جێگری گوته‌بێژی كۆشكی سپی، جود دیری له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ و كیریاكۆس میتسۆتاكیسهوه راگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
جود دیری رایگه‌یاندووه، دۆناڵد تره‌مپ له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندیی كردووه به سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی یۆنان، كیریاكۆس میتسۆتاكیس و پیرۆزبایی لێكردووه به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو له یۆنان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختەی گشتی به‌ڕێوه‌چوو و پارتی دیموكراتییەتی نوێ به سه‌ركردایه‌تیی كیریاكۆس میتسۆتاكیس سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا.