ئەمریکا داوای لە دانمارک کردووە لە سووریا مەشق بە یەپەگەییەکان بکات
- ئاماژە بەوە دەکرێت کە ئەمریکا داوای لە دانمارک کردووە سەرباز رەوانەی سووریا بکات و مەشق بە باڵی سووریای رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، ئەندامانی پەیەدە/یەپەگە بکات.
Denmark
کۆپنهاگن - AA
ئاماژە بەوە دەکرێت کە ئەمریکا داوای لە دانمارک کردووە سەرباز رەوانەی سووریا بکات و مەشق بە باڵی سووریای رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، ئەندامانی پەیەدە/یەپەگە بکات.
لە هەواڵێکی رۆژنامەی پۆڵیتیکندا کە یەکێکە لە رۆژنامە ناسراوەکانی دانمارک، ئاماژە بەوەکراوە ئەمریکا داوای لە دانمارک کردووە سەرباز رەوانەی سووریا بکات و مەشق بە باڵی سووریای رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە، کە پەیەدە/یەپەگەیە بکات.
لە هەواڵەکەدا باس لەوەش دەکرێت، ئەم داواکارییەی ئەمریکا بووەتە رۆژەڤی لیژنەی سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی دانمارک و قۆناغێکی سەخت لەبەردەم حکوومەتی نوێی ئەو وڵاتەدایە کە مانگی رابردوو دەستبەکاربووە بەوەی کە ناچارە لە نێوان تورکیا و ئەمریکادا لایەنێکیان هەڵببژێرێت.
رۆژنامەکە تیشکی خستووەتە سەر ئەوەش کە هەریەک لە وەزارەتی بەرگریی و وەزارەتی دەرەوەی دانمارک خۆیان لە هەر لێدوانێک لەوبارەیەوە بە دوورگرتووە و هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەوەی کە دانمارک بە چ شێوەیەک وەڵامی داواکارییەکەی ئەمریکا دەداتەوە، نەدراوەتە رۆژنامەکە.
پارتی سۆسیال دیموکرات کە حکوومەتی کەمینەی بەتەنها پێکهێناوە لە لایەن هەریەک لە پارتی سۆسیالیستی گەل و لیستی یەکێتیی کە سیاسەتێکی میانڕەو دژبە رێکخراوی تیرۆریستیی پەیەدە/یەپەگە پەیڕەو دەکەن لە دەرەوەی حکوومەتەوە پشتیوانیی دەکرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن