جيهان

دەستگیرکردنی پێنج گومانلێکراو لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر پەکەکە/کەجەکە لە ئیزمیر

Mustafa Güngör  | 24.04.2024 - نوێکردنەوە : 25.04.2024
دەستگیرکردنی پێنج گومانلێکراو لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر پەکەکە/کەجەکە لە ئیزمیر

Izmir

ئیزمیر - AA

لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە لە ئیزمیر، پێنج گومانلێکراو دەستگیرکران.

لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەی بەهەماهەنگیی لەگەڵ بریکاری سەرۆکی داواکاری گشتیی بەرپرس لە تاوانە ڕێکخراوەییەکان لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی، نەجاتی کایاکۆزو بەڕێوەدەچێت، لێکۆڵینەوە لە بارەی شەش کەس دەستیپێکرد کە یەکێکیان بیانییە و دەرکەوتووە لە ساڵانی ڕابردوودا لە ناو ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە-یەپەگە چالاکیان ئەنجامداوە و کاریان کردووە بۆ زیادکردنی گەنجان و منداڵان لە ڕیزەکانی ڕێکخراوەکەدا.

لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی پۆلیسدا پێنج کەس لەو گومانلێکراوانە دەستگیرکران.

هاوکات لە هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنیندا لە ناونیشانی گومانلێکراواندا دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر ئامێری دیجیتاڵییدا.

ئاماژە بەوەیش کرا کە ئۆپەراسیۆن بۆ دەستگیرکرانی گومانلێکراوەکەی دیکە درێژەی هەیە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن