جيهان

پۆلیسی بەلجیکا ئۆپەراسیۆنێكی بۆ سەر میدیاكانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە ئەنجامدا

Ata Ufuk Şeker  | 23.04.2024 - نوێکردنەوە : 24.04.2024
پۆلیسی بەلجیکا ئۆپەراسیۆنێكی بۆ سەر میدیاكانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە ئەنجامدا

Brussels Hoofdstedelijk Gewest

برۆکسل - AA

پۆلیسی بەلجیکا ئۆپەراسیۆنێكی بۆ سەر بەناو پێکهاتە میدیاییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە ئەنجامدا.

بەپێی ڕاگەیاندنی بەلجیکا، پۆلیسی فیدراڵی وڵاتەکە هەڵیکوتاوەتە سەر نووسینگەکانی "ستێرک تیڤی و میدیا خەبەر تیڤی" کە دەکەونە ناحیە دیندرلیو لە ناوچەی فلامان و پروپاگەندە بۆ ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە دەکەن.

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە پۆلیسی بەلجیکا بەشداریان کرد، هەڵمەتی گەڕان و پشکنین لە نووسینگەکاندا ئەنجمادرا.

هەروەها لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کە نزیکەی پێنج کاتژمێری خایاند، چەند کۆمپیوتەرێک و ژمارەیەکی زۆر بەڵگەنامە دەستیان بەسەردا گیرا.

سەرۆکی شارەوانی دیندرلیو، جۆ فۆنک ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی بۆ سەر میدیاکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پشتڕاست کردەوە.

گرووپێکی نزیکەی ١٥٠ کەسی لە پشتیوانانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە/یەپەگە. لە ٢٥ی ئاداردا لە بەردەم پەرلەمانی ئەورووپا لە برۆکسل بەربەستیان دانا و پەلاماری پۆلیسیاندا.

گرووپەکە سەرەتا ویستیان بەرەو ئەو شەقامەی باڵیۆزخانەی تورکیای لێیە لە برۆکسل و پاشان بەرەو مەیدانی شومان ڕێپێوان بکەن کە دامەزراوەکانی یەکێتیی ئەورووپای لێیە، بەڵام پۆلیس ڕێگریی لێکردن.

لایەنگرانی ڕێکخراوەکە کە بەردەوامن لە دروستکردنی ڕووداوی توندوتیژی لە وڵاتەکەدا، هەمان شەو لە گوندی چیراتێ لە شاری لیگ کە زۆربەی دانیشتووانەکەی تورکن ئاژاوەیان نایەوە. ئەندامانی گرووپەکە کە دەمامکیان بەستبوو و داموچاویان شاردبووەوە، ئاگریان لە بینای ئولکو ئۆجاکلار بەردا و هێرشیان کردە سەر مزگەوت و پەنجەرەکانیشیان شکاند و بە شەقامەکاندا دەسوڕانەوە و دروشمیان بە شانی ڕێکخراوی تیرۆریستییدا دەگوتەوە، زیانیان بە خانوو و دووکان و ئۆتۆمبێلی تورکەکان گەیاند.

سەرۆکوەزیرانی بەلجیکا، ئەلێکساندەر دی کرو ڕایگەیاندبوو: "خۆپیشاندانی هاوسۆزی بۆ ڕێکخراوێکی وەک پەکەکە کە بە ڕێکخراوی تیرۆریستیی پۆلێن کراوە، جێگەی قبوڵ نییە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın