Gülşen Topçu,Muhammet Ali Kemal
25 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2019
ته‌رابلوس - AA
سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی لیبیا، خه‌لیفه حه‌فته‌ر رایگەیاند کە له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا له ته‌رابلوسی پایته‌خت سه‌ركه‌وتن راده‌گه‌یه‌نن.
خه‌لیفه حه‌فته‌ر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له رۆژی چواری نیسانه‌وه فه‌رمانی په‌لاماردانی ته‌رابلوسی داوه، تووشی چه‌ندین شكست بووه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ركردایه‌تییان ده‌كات نزیكن له راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتن.
خه‌لیفه حه‌فته‌ر له وتارێکی له ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی ناوچه‌ی رهجمهی بنغازی گوتی: "سه‌ركه‌وتنمان نزیكه. كاتی رزگاربوونی سه‌رجه‌م لیبییه‌كان هاتووه. سوپا و گه‌لیش ئاڵای سه‌ركه‌وتن له ته‌رابلوس به‌رزده‌كه‌نه‌وه".
هێزه‌كانی سه‌ربه خه‌لیفه حه‌فته‌ر سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له ١١٠ رۆژ به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی سه‌ر ته‌رابلوسدا نه‌یانتوانیوه هیچ به‌ره‌وپێشچوونێكی ئه‌وتۆ تۆماربكه‌ن، تووشی چه‌ندین شكست هاوشێوه‌ی له‌ده‌ستدانی شاری غریان بوونه‌تەوه.