Enes Canlı,Muhammed Ali Kamal
04 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سوپای لیبیا رایگەیاند کە سه‌رجه‌م سنووره كارگێڕییه‌كانی پارێزگای ته‌رابلوس-ی پایته‌ختی کۆنترۆڵ كردووه‌تەوە.
گوته‌بێژی سوپای لیبیا، محه‌مه‌د قنونو له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا، له‌ڕێگه‌ی بێته‌له‌وه یه‌كه‌كانی سوپای له‌وه ئاگاداركرده‌وه كه "سه‌رجه‌م سنووره كارگێڕییه‌كانی پارێزگای ته‌رابلوس-یان کۆنترۆڵ كردووه‌تەوە".
هیچ ورده‌كارییه‌ك له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی لیبیاوه له‌وباره‌یه‌وه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
پێشڕه‌وییه‌كانی سوپای لیبیا له باشووری ته‌رابلوس-ی پایته‌خت، بۆسه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی میلیشیاكانی سه‌ربه حه‌فته‌ر تیایدا جێگیرکراون، درێژه‌ی هه‌یه.