Menna Ahmed,Gülşen Topçu
09 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2019
ترابلۆس - AA
مانگی پێشوو له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی‌دا كه له ناوچه‌یه‌كی نزیك له ترابلۆس ئه‌نجامدراوه، ٣٥ به‌كرێگیراوی رووس كه یارمه‌تی هێزه‌كانی خه‌لیفه حه‌فته‌ریان داوه كوژراون.
گۆڤاری لێ پۆینت-ی فه‌ڕه‌نسی ئاشكرای كردووه كه له مانگی ئه‌یلوولدا، له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی، ٣٥ چه‌كداری رووس كه یه‌كێكیان فه‌رمانده بووه كوژراون. گوڤاره‌كه هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر شوناسی ئه‌و فڕۆكه‌یه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه.
گوڤاره‌كه باسی له‌وه كردووه كه كوژراوه‌كان سه‌ر به گرووپی واگنه‌ر بوون كه له لایه‌ن كه‌سێكی نزیك له سه‌رۆكی رووسیا ڤلادیمیر پوتین-ه‌وه دامه‌زراوه.
پێشتر ژووری ئۆپەراسیۆنی "گڕكانی توڕەیی" سەربە هێزەكانی حكوومەتی تەبایی نیشتمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكربوویه‌وه كه له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی‌دا له ٢٧ی ئه‌یلوول، ٨ چه‌كداری به پاره به‌كرێگیراو كوژراون.
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی سازانی نیشتمانیی لیبیا، فه‌تحی باشئاغا له ٢٤ی ئه‌یلوولدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئیمارات پشتگیریی سه‌ربازه به‌كرێگیراوه‌كانی حه‌فته‌ر ده‌كات كه له میلیشاكانی جه‌نجاوید له سوودان و سه‌ربازه‌كانی سه‌ربه كۆمپانیا رووسییه‌كان پێكدێن.
لە ٤ی نیسانی رابردوودا، لیوا خەلیفە حەفتەر فەرمانی هێرشكردنە سەر شاری تەرابلوسی دا و لە بەرامبەردا هێزەكانی سەربە حكوومەتی تەبایی نیشتمانی كە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانی پێدانراوە، ئۆپەراسیۆنێكیان لەژێر ناوی "گڕكانی توڕەیی" بە ئامانجی بەرپەرچدانەوەی هێرشی میلیشیاكانی حەفتەر دەستپێكردووە.