په‌یوه‌ندی خەلیفە حه‌فته‌ر له‌گه‌ڵ مۆساد سوپرایز نییه
- شرۆڤه‌كاری هه‌واڵگری رۆژنامه‌ی مه‌عاریفی ئیسرائیلی، یۆسی مه‌لمان : ''جه‌نه‌راڵ خه‌لیفه حه‌فته‌ر له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل مۆساد له په‌یوه‌ندیدایه''. ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌شی بووه مایه‌ی مشت‌ومڕ"
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن خه‌لیفه حه‌فته‌ر كه له لایه‌ن ئیمارات، میسر و ئیسرائیل و وڵاتانی خۆرئاواوه به‌تایبه‌تی فه‌ڕه‌نساوه پشتیوانی ده‌كرێت و شه‌ڕی دژبه حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی شه‌رعی له لیبیا ده‌ستپێكردووه، ئه‌و هێزانه له لیبیادا زیاتر له به‌رقه‌راركردنی ئاشتیی و سه‌قامگیری، خوازیاری حكوومه‌تێكن کە خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان بكات.
دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی قه‌زافی له لیبیا پاش ٤٢ ساڵ حكومڕانی به كوده‌تای ماسكداری ''به‌هاری عه‌ره‌بی'' كه ئه‌مریكا و خۆرئاوا پشتیوانیان ده‌كرد رووخێندرا، شه‌ڕ و پێكدادان و خوێنڕشتن به‌جۆرێك له‌و وڵاته دانه‌مركایه‌وه و جه‌نه‌راڵ خه‌لیفه حه‌فتەر كه به پشتیوانی هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان خوازیاری گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته له‌و وڵاته‌دا به‌نهێنیی هاریكاری له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل مۆساد ده‌كات.
شرۆڤه‌كاری هه‌واڵگری رۆژنامه‌ی مه‌عاریفی ئیسرائیلی، یۆسی مه‌لمان له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند ''جه‌نه‌راڵ خه‌لیفه حه‌فته‌ر له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل مۆساد له په‌یوه‌ندیدایه''. ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌شی بووه مایه‌ی مشت‌ومڕ.
شاره‌زایان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوان و شرۆڤه‌یان بۆ لێدوانه‌كانی یۆسی مه‌لمان و ساڵح نەعامی كرد و باسیان له‌وه كرد كه ئه‌وانه‌ی پشتیوانی له حه‌فته‌ر ده‌كه‌ن له‌بری حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی كه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دانی پێدانراوه، ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی و به‌هێزیان ناوێت له ناوچه‌كه‌دا.
نووسه‌ری فه‌ڵه‌ستینی، ساڵح نەعامی باسی له‌وه كرد كه حه‌فته‌ر له پاڵ مۆساددا په‌یوه‌ندی به فه‌ڕه‌نسا، میسر و ئیماراته‌وه هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای توێژینه‌وه‌كانی خۆرهه‌ڵات و ئه‌فریقا له زانكۆی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌نقه‌ره، پرۆفیسۆر دکتۆر ئه‌نوه‌ر ئارپا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوای رووخانی قه‌زافی له ساڵی ٢٠١١دا له لیبیا ململانێی ده‌سه‌ڵات، تاویداوه به هاتنه ئارای رێككه‌وتنی نوێی لایه‌نه‌كان.
پرۆفیسۆر د کتۆر ئه‌نوه‌ر ئارپا باسی له‌وه كرد كه جه‌نه‌راڵ خه‌لیفه حه‌فته‌ر به به‌كارهێنانی هێز دژبه حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی كه له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه دانیپێدانراوه و ناسراوه هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی حكوومه‌ت ده‌دات و گوتی: ''حه‌فته‌ر له ساڵی ٢٠١٤دا هه‌وڵی كوده‌تای دا به‌سه‌ر حكوومه‌تی شه‌رعیدا، به‌ڵام نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتووبێت. له ساڵی ٢٠١٥دا له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه بارەگاكه‌ی له شاری تۆبروق-ه كرایه سه‌رۆكی سوپای نیشتمانی لیبیا و له چواری نیساندا هێرشی بۆسه‌ر ته‌رابلوس ده‌ستپێكرد كه ئه‌وه‌یش بووه سه‌رهه‌ڵدانی گرژییه‌كی نوێ له‌و وڵاته‌دا كه تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه''.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای توێژینه‌وه‌كانی خۆرهه‌ڵات و ئه‌فریقا له زانكۆی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌نقه‌ره، پرۆفیسۆر دکتۆر ئه‌نوه‌ر ئارپا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه تێكشكانی هێرشه‌كانی حه‌فته‌ر بۆسه‌ر ته‌رابلوس له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری غریان كه ناوه‌ندی لۆجستی و خاڵی ئۆپه‌راسیۆن بوو شكستێكی زۆر گه‌وره‌بوو بۆ حه‌فته‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌فته‌ر سه‌ره‌ڕای پشتیوانی ئاشكرای میسر، سعوودیه و ئیمارات و پشتیوانی شاراوه‌ی فه‌ڕه‌نسا و رووسیا نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتووبێت له هێرشه‌كانیدا و گوتی:
''حه‌فته‌ر دووچاری شكستێكی گه‌وره بووه. بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌و شكسته توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات كه پشتیوانی له حكوومه‌تی شه‌رعی وڵات ده‌كات. حه‌فته‌ر كه له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانی ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا دووچاری شكستی گه‌وره بووه و له‌كه‌داربووه، هه‌وڵی هاوپه‌یمانی نوێ ده‌دات بۆ خۆ كۆكردنه‌وه''.
پرۆفیسۆر دکتۆر ئه‌نوه‌ر ئارپا باسی له‌وه‌یش كرد كه هه‌رچه‌نده له لایه‌ن فه‌ڕه‌نساوه به ئاشكرا راناگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام ناو به ناو ره‌نگدانه‌وه‌ی پشتیوانی گرنگی فه‌ڕه‌نسا بۆ حه‌فته‌ر له میدیادا و دۆزینه‌وه‌ی مووشه‌كی جۆراوجۆری سه‌ربه سوپای فه‌ڕه‌نسا له ناوه‌ندی لۆجستی سه‌ربه حه‌فته‌ر ئه‌و پشتیوانیه‌ی خسته به‌رچاو. هه‌روه‌ها ده‌ستگیركردنی ١٣ هاووڵاتی فه‌ڕه‌نسی هه‌ڵگری پا‌سپۆرتی دیپلۆماسی له سنووری تونس به مه‌به‌ستی راوێژكاری سه‌ربازیی بۆ یه‌كه‌كانی حه‌فته‌ر له میانی هه‌وڵی ئه‌و كوده‌تایه‌ی پلان بوو مانگی نیسان ئه‌نام بدرێت، وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی دیكه ده‌بینرێت. دوای ئه‌و پێشهاتانه حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتیمانی ته‌رابلوس ته‌واوی ئه‌و رێككه‌وتنی هاریكارییه ئه‌منییانه‌ی هه‌ڵپه‌سارد كه له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا كردوونی''.
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای توێژینه‌وه‌كانی خۆرهه‌ڵات و ئه‌فریقا له زانكۆی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌نقه‌ره، پرۆفیسۆر دکتۆر ئه‌نوه‌ر ئارپا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه حه‌فته‌ر له پاڵ فه‌ڕه‌نسا و رووسیا هاریكاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل‌دا كردووه و گوتی:
''شرۆڤه‌كاری كاروباری هه‌واڵگری له رۆژنامه‌ی مه‌عاریفی ئیسرائیلی، یۆسی مه‌لمان له حه‌وتی ئابی ٢٠١٩دا له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند کە خه‌لیفه حه‌فته‌ر له‌گه‌ڵ مۆساد هاریكاری كردووه. ئه‌و بڵاوكردنه‌وه‌یه كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا له لایه‌ن راگه‌یاندنی جیهانیه‌وه به تایبه‌تی ئیمارات، میسر و سعوودیه‌وه پشتگوێ خرا''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن