Esat Fırat,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
21 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2019
قودس - AA
هه‌رچه‌نده 50 ساڵ تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر سووتاندنی مینبه‌ر و میحرابی مزگه‌وتی ئه‌قسا له لایه‌ن دێنیس مایكڵ رۆهانی جوولەکەوە له 21ی ئابی 1969دا، حه‌ره‌می مزگه‌وته‌كه كه له‌ژێر داگیركاریی ئیسرائیلدایه، هێشتا جێگای ئاگره.
مزگه‌وتی ئه‌قسا له‌دوای كه‌عبه‌ی پیرۆز كه رووگه‌ی موسڵمانانه و مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر له مه‌دینه، سێیه‌م شوێنی پیرۆزه به‌لای موسڵمانانه‌وه و یه‌كه‌م رووگه‌ی ئیسلام بووه.
مزگه‌وتی قیبله كه له ساڵی 636 زایینی به‌فه‌رمانی خه‌لیفه‌ی موسڵمانان حه‌زره‌تی عومه‌ر دروستكرا، ساڵی 1969 له لایه‌ن رۆهانی جوولەکەی نه‌ژادپه‌رستی ئوستوڕاڵی-یه‌وه هێرشی كرایه‌سه‌ر و له ئه‌نجامدا مینبه‌ری سه‌ڵاحه‌ددین كه له لایه‌ن سه‌ڵاحه‌ددین ئه‌یوبی-یه‌وه پێشكه‌ش بە مزگه‌وته‌كه كرابوو، له‌گه‌ڵ دیواری باشووری مزگه‌وته‌كه سووتا.
ساڵی2007 دیوانی شاهەنەی ئوردون له كۆلێژی زانسته كردارییه‌كانی زانكۆی بالكا كۆپییه‌كیان له مینبه‌ره‌كه‌ی سه‌لاحه‌ددین دروستكرده‌وه و له مزگه‌وتی قیبله دانرایه‌وه.
حکوومه‌تی ئیسرائیل جار جاره له‌ژێر پارێزگاریی پۆلیسدا جوولەکە نه‌ژادپه‌رسته‌كان ده‌نێرێته حه‌وشه‌ی مزگه‌وته‌كه و جار جاره‌ش سنووری ته‌مه‌ن بۆ موسڵمانان داده‌نرێت و رێگه‌یان لێده‌گیرێت بچنه نێو مزگه‌وته‌كه.
به‌بۆنه‌ی 50یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی سووتاندنی مینبه‌ری مزگه‌وتی ئه‌قساوه، شاندی باڵای ئیسلامیی فه‌ڵه‌ستی به‌سه‌رۆكایه‌تیی موفتیی قودس و فه‌ڵه‌ستین، شێخ عیكریمه سه‌بری راگه‌یه‌نراوێك بڵاوكرایه‌وه و تیایدا جه‌ختكراوه‌ته‌وه، هێشتا یاده‌وه‌ریی تاڵی ئاگره‌كه‌ی 21ی ئابی 1969 له‌بیره‌وه‌ریی موسڵماناندایه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه کە له په‌لاماره‌كه‌دا جگه له رۆهان، تاوانباری دیكه‌ش به‌شداربوون و له‌و سه‌رده‌مه‌دا رووداوه‌كه په‌رده‌پۆشكراوه و به‌رپرسانی ئیسرائیل به‌رپرسیاری راسته‌قینه‌ی پهلاماركهن.
هه‌روه‌ها راگهیهنراوهكه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه مزگه‌وتی ئه‌قسا هێشتا شوێنی ئاگره و ئه‌و ئاگره به‌جۆرێك له جۆره‌كان به‌رده‌وامه و هێشتا هه‌ڵكۆڵینی ژێر حه‌ره‌مه‌كه و پێشێلكاریی پۆلیسی ئیسرائیل و هاوكاریی ئاشكرای حكوومه‌تی ئیسرائیل بۆ جوولەکە نه‌ژادپه‌رسته‌كان درێژه‌ی هه‌یه.
- ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی ده‌وری ئه‌قسایان داوه.
ئه‌و مینبه‌ره‌ی به كارێكی ورد دروستكرا كه گونجاوه له‌گه‌ڵ مینبه‌ره بنهڕهتیكهدا كه به هێمای ئازادی قودس ناسراوه، له‌نێو ئه‌و شوێنهوارانهدایه كه زۆرترین خواستی بینینی له‌سه‌ره له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانی له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا سه‌ردانی قودس و حه‌ره‌می شه‌ریف ده‌كه‌ن. مینبه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ش كه به هۆی ئاگره‌وه تێكچووه له مۆزه‌خانه‌ی ئیسلام له مزگه‌وتی ئه‌قسا نمایش ده‌كرێت.
ئه‌و ئاگره‌ی 50 ساڵ پێش ئێستا له مزگه‌وتی ئه‌قسا كه‌وته‌وه و هێشتا له زیندووه له بیره‌وه‌ریه‌كاندا، هه‌رچه‌نده به هۆی كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌وه زیانه‌كانی رهوێدراوهتهوه، به‌ڵام ئیداره‌ی وه‌قفه‌كان هۆشداری ئه‌وه ده‌ده‌ن كه ده‌وری ئه‌قسا به مه‌ترسی جۆراوجۆر ده‌وره‌دراوه و ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش تا دێت روو له زیادبوون ده‌كه‌ن.
ئیداره‌ی وه‌قفه‌كان كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندن له لایه‌ن ئیسرائیل، گوشاره‌كانی جووله‌كه‌نشینه‌كان و پێشهلكارییهكانی دیكه وه‌ك ''هه‌وڵه‌كانی به‌شكردنی مزگه‌وتی ئه‌قسا ده‌بینێت له رووی كات و شوێنه‌وه''.
- سه‌روه‌ری ئیداره‌ی وه‌قفه ئیسلامییه‌كانی قودس پێشێل ده‌كرێت
به‌پێی رێككه‌وتنی ئاشتیی كه له ٢٦ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٤دا له نێوان ئیسرائیل و ئوردن واژووكرا، وهقفهكانی ئوردن باڵاده‌سته به‌سه‌ر ئیداره‌ی وه‌قفه ئیسلامییه‌كانی قودسی سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی موقه‌ده‌سات و كاروباری ئیسلامی.
جووله‌كه‌كان كه پێشتر به‌مۆڵه‌تی ئیداره‌ی وه‌قفه ئیسلامییه‌كانی قودس سه‌ردانی مزگه‌وتی ئه‌قسایان ده‌كرد له ٢٠٠٣ه‌وه تا ئێستا له چوارچێوه‌ی بڕیاری تاك لایه‌نه‌ی ئیسرائیل كه پێشێلكارییه به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ری ئیداره‌ی وه‌قفه‌كان به یاوه‌ری پۆلیس ده‌چنه ئه‌و په‌رستگا پیرۆزه‌ی موسڵمانانه‌وه.
ئیداره‌ی وه‌قفه ئیسلامییه‌كانی قودس كه دان نانێت به‌و بڕیاره تاك لایه‌نانه‌ی به‌رپرسانی ئیسرائیل‌دا، ئه‌و جۆره هه‌وڵانه به گوشار ده‌بینێت كه پێشێلكارین به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ری موسڵمانان.
مزگه‌وتی ئه‌قسا كه ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی قودس و له‌ژێر داگیركاری ئیسرائیلدایه، تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه یه‌كه‌م قیبله‌ی موسڵمانان بووه.
به بیانووی ''بوونی پاشماوه‌كانی په‌رستگای سوله‌یمان''، جووله‌كه‌كان به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانی هه‌ڵكه‌ندنی ژێر حه‌ره‌می مزگه‌وتی ئه‌قسا كه له پاڵ مزگه‌وتی قیبله و قوبهتو سەخرە مۆزه‌خانه، مه‌دره‌سه‌كان و حه‌وشه‌ی گه‌وره‌ی تێدایه، باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه خۆشیان مافی پارستشیان هه‌یه له مزگه‌وتی ئه‌قسادا.
لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوی په‌روه‌رده، زانست و كولتوور سەربە نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونیسكۆ) له ١٣ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٦دا، پرۆژه بڕیارێكی خسته ده‌نگدانه‌وه له‌باره‌ی نه‌بوونی هیچ ده‌سته‌واژه‌یه‌كی دیكه بۆ مزگه‌وتی ئه‌قسا، پرۆژه‌كه‌ش به ٢٤ ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر شه‌ش ده‌نگی نه‌خێر په‌سه‌ندكرا و پاشان پرۆژه بڕیاره‌كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی یونیسكۆ-وه په‌سه‌ندكرا.
هه‌روه‌ها لیژنه‌ی میراسی جیهانیی یونیسكۆ له حه‌وتی ته‌مووزی ٢٠١٧دا پرۆژه یاسایه‌كی په‌سه‌ندكرد كه ئیدانه‌ی پێشێلكاریه‌كانی ئیسرائیل ده‌كات به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ری مزگه‌وتی ئه‌قسا و ده‌ورووبه‌ری و كاره نایاساییه‌كانی هه‌ڵكه‌ندن له قودس.