حه‌فته‌ر هێز كۆده‌كاته‌وه بۆ هێرش كردنه سه‌ر ته‌رابلوس
- خه‌لیفه حه‌فته‌ر، رێبه‌ری هێزه چه‌كداره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی لیبیا، به‌مه‌به‌ستی هێرشكردنه سه‌ر ته‌رابلوسی پایته‌خت، هێزی پشتیوانی ره‌وانه‌ی ته‌رهونه كرد له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته.
Libyan
ته‌رابلوس - AA
خه‌لیفه حه‌فته‌ر، رێبه‌ری هێزه چه‌كداره‌کانی خۆرهه‌ڵاتی لیبیا، به‌مه‌به‌ستی هێرشكردنه سه‌ر ته‌رابلوسی پایته‌خت، هێزی پشتیوانی ره‌وانه‌ی ته‌رهونه كرد له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته.
به پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی وه‌رگیراوه كه لای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان شه‌رعیه‌تی هه‌یه، گه‌یشتنی زرێپۆش و تۆپهاوێژی ئیمارات به‌دیكراوه بۆ باره‌گای سه‌ره‌كی میلیشیاكانی خەلیفە حه‌فتەر لە شاری ته‌رهونه له باشووری خۆرهه‌ڵاتی ته‌رابلوس.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دوای ئه‌وه‌ی حه‌فته‌ر ئاگربه‌سته‌كه‌ی په‌سه‌ندكردووه ئه‌و پشتوانیه‌ی لێیده‌كرێت نه‌بڕاوه.
رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست كه به هه‌وڵی هاوبه‌شی توركیا و رووسیا ئاماده‌كرا له لایه‌ن حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانیه‌وه له مۆسكۆ واژووكرا. لایه‌نی حه‌فته‌ر-یش بۆ بیركردنه‌وه له مادده‌كانی ده‌قی رێككه‌وتنه‌كه و راوێژكردن له‌باره‌یه‌وه رۆژێك ماوه‌ی خواست.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بڵاویكردبووه‌وه كه خه‌لیفه حه‌فتەر به‌بێ واژووكردنی رێككه‌وتنه‌كه به‌یانی ئه‌مڕۆ مۆسكۆی جێهێشتووه.
له كاتێكدا به فه‌رمی گه‌یشتی حه‌فته‌ر به لیبیا رانه‌گه‌یه‌ندراوه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه سه‌ردانی میسر یان ئیماراتی كردووه كه له رووی سه‌ربازیی، سیاسیی و داراییه‌وه پشتیوانی لێده‌كه‌ن.
ئه‌و پێشنیاری ئاگربه‌سته‌ی توركیا و رووسیا پێشكه‌شی لایه‌نه‌كانی لیبیایان كرد به‌مه‌به‌ستی كۆتاییهێنان به شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان و گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی به خه‌ڵكی له هه‌مان كاتدا ئه‌وه له‌خۆده‌گرت كه ته‌نیا به‌رێگه‌ی دیالۆگ ده‌توانرێت كێشه‌كانی ئه‌و وڵاته چاره‌سه‌ر بكرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن