Enes Canlı
06 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
له ئه‌نجامی په‌لامارێكی چه‌كدارانی سه‌ربه سه‌ركرده‌ی هێزه چه‌كداره ناشه‌رعییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی لیبیا، خه‌لیفه حه‌فته‌ر، له ته‌رابلوس سێ سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٩ سڤیلی دیكه برینداربوون كه سیانیان منداڵن.
راوێژكاری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لیبیا، ئه‌مین هاشمی له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارانی سه‌ربه حه‌فته‌ر له ناوچه‌ی ته‌جورا خۆرهه‌ڵاتی ته‌رابلوس، سێ سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٩ سڤیلی دیكه برینداربوون كه سیانیان منداڵن.
ئه‌مین هاشمی باسی له‌وه‌كرد مووشه‌كه‌كان له‌سه‌ر رێگای كه‌نار ده‌ریا له ناوچه‌ی ته‌جورا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و منداڵه برینداره‌كانیش بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌ڕۆكی نزیك گوازراونه‌ته‌وه.