Adam Abu-bashal
07 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2020
ئه‌بوجا - AA
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند، به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و دروستبوونی لافاو له سۆماڵ، ١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگیی كاروباری مرۆیی (UNOCHA)ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه به‌هۆی كاریگه‌ری بارانی به‌خوڕ له مانگه‌كانی نیسان-حوزه‌یران كه له ناوچه‌كانی پونتلاند، گالمودوگ و جوبالاند-ی ئه‌و وڵاته ده‌ست پێ ده‌كات، ١٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه به‌هۆی ئه‌و كاره‌ساته سروشتییه‌وه تا ئێستا، ٢٠٠ هه‌زار كه‌س ده‌ربه‌ده‌ربوون.
هاوكات باسی له‌وه‌یش كردووە كه روودانی لافاو له ناوچه‌كه، بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) و بڵاوبوونه‌وه‌ی كولـله ره‌وشه‌كه خراپتر ده‌كات.
تا ئێستا له سۆماڵ ٨٧٣ حاڵه‌تی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه، له‌گه‌ڵ ٣٩ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان.