Said İbicioğlu,1 23
08 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 09 کانوونی یەکەم 2019
لیبیا – AA
یه‌كه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیا، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی سه‌ربه خه‌لیفه حه‌فته‌ر-یان خستۆته خواره‌وه و فڕۆكه‌وانی فڕۆكهكهیشیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
ژووری ئۆپه‌راسیۆنی گڕکانی توڕەیی سه‌ربه حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیا له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه کە له به‌ره‌ی یه‌رموك باشووری ته‌رابلوس فڕۆكه‌یه‌ی جه‌نگی جۆری Mig-23 هێزه‌كانی حه‌فته‌ر-یان پێكاوه و فڕۆكه‌كه له باشووری شاری زاوییه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
فڕۆكه‌وانی فڕۆكه‌كه‌ش كه به هه‌ڵدانی په‌ڕه‌شووت خۆی رزگاركردبوو، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
سه‌رکردەی هێزه چه‌كداره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا، جه‌نه‌راڵ خه‌لیفه حه‌فته‌ر به‌مه‌به‌ستی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌رابلوس-ی پایته‌خت چواری نیسان ٢٠١٩ بڕیاری هێرشكردنیدا و له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا یه‌كه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیا ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی گڕکانی توڕەیی كرد.
له ٢٠١١ه‌وه كێشه‌ی شه‌رعییه‌ت له لیبیا به‌رده‌وامه. شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیا كه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دانی پیادانراوه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌فته‌ر درێژه‌ی هه‌یه.