Burak Karacaoğlu,Eşref Musa
07 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2019
ئیدلب – AA
به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون كه ده‌كه‌ونه سنووری ناوچه‌ی هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ئیدلب، له‌م هه‌فته‌یه‌ی دواییدا ٢٥ هه‌زار سڤیلی دیكه ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون بۆ ناوچه‌كانی نزیك له سنووری توركیا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له رێكخهرایهتی كاروباری سووریا كه رێكخراوێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی خۆجێییه، به ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گه‌یشتوون له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می ئه‌م مانگه‌دا به‌هۆی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، گرووپه تیرۆریستییه‌كانی سه‌ربه ئێران و رووسیا، ٢٥ هه‌زار سڤیلی دیكه له سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخهرایهتی كاروباری سووریا، محه‌مه‌د حه‌للاج ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تا دێ قه‌یرانی مرۆیی له ئیدلب قوڵتر ده‌بێته‌وه و گوتی: "ته‌نها له‌م هه‌فته‌ی دواییدا ٢٥ هه‌زار سڤیل ناچار به كۆچكردن كراون. نزیكه‌ی ٤٢٥ هه‌زار له گونده‌واره‌كانی قه‌زاكانی مهڕتین نو‌عمان، سهراكیب و ئهریها ده‌ژین. ئه‌گه‌ر هێرشه‌كان ئاوا به توندی ته‌شه‌نه بستێنن ژماره‌ی سڤیله ئاواره‌بووه‌كان زیاتر ده‌بێت".
حه‌للاج تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رژێم و رووسیا به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتییانی سڤیل بۆ زێدی خۆیان، نه‌خۆشخانه، قوتابخانه، مزگه‌وت، بنكه‌كانی به‌رگری شارستانی و خانووی هاووڵاتییان ده‌كه‌نه ئامانج.
لە دوای واژووکردنی رێککەوتنی نێوان تورکیا و رووسیا لە ١٧ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٨وە تا ئێستا لە ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب لە ئاکامی ھێرشەکانی رژێم و رووسیا زیاتر لە ھەزار و ٣٠٠ کەس کوژراون.
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ناوچە ئاڵۆزەکانی سووریا کۆچیانکردووە بۆ ناوچە ئارامەکان و بەتایبەتی ناوچەکانی سەر سنووری تورکیا، یەک ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.