Dildar Baykan
07 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 08 کانوونی یەکەم 2019
واشنتۆن – AA
كۆشكی سپی رایگه‌یاند به‌شداری له دانیشتنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا ناكات بۆ له‌كارلادانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ.
كۆشكی سپی له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، جێرۆڵد نادله‌ر'ی كردووه ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه به‌شداری له دانیشتنه‌كانی لێكۆڵینه‌وه بۆ له‌كارلادانی دۆناڵد تره‌مپ ناكات.
له په‌یامه‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه به ته‌واوی بێبنه‌مایه و پێشێلی بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییه‌كانی یاسا ده‌كات و تیایدا هاتووه: "سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، نانسی پێلۆسی بێئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی سه‌لێمنه‌ری له لیژنه‌كه‌تان دهستكهوبێت داوای كرد ده‌ست بكرێت به نووسینه‌وه‌ی ماده‌كانی لێكۆڵینه‌وه".
له په‌یامه‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه دیموكراته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كات به فیڕۆ ده‌ده‌ن و نووسراوه: "ده‌بێت یه‌كسه‌ر ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كۆتایی پێبهێنن و به ئه‌نجامدانی دانیشتنی دیكه له خۆڕا كات به‌فیڕۆ نه‌ده‌ن".
له په‌یامه‌كه‌دا گوته‌كانی تره‌مپ بیرهێندراونهتهوه كه گوتبووی 'ئه‌گه‌ر من لهكاردووردهخهنهوه زوو ئه‌مه بكه‌ن، تاكو به‌مهۆیه‌وه له ئه‌نجوومه‌نی پیران دادگاییه‌كی دادوه‌رانه به‌ڕێوه‌بچێت'، نووسراوه: "په‌سه‌ندكردنی ماده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن دیموكراته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌بێته هه‌وڵی لێكۆڵینه‌وه به نادادپه‌روه‌رترین شێوه‌ی له مێژووی ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها ده‌بێته گه‌وره‌ترین دژایه‌تی یاسا له به‌رزترین ئاستدا".
- لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌كارلادانی تره‌مپ
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ له مانگی ته‌مموزدا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئوکراینا، ڤلادیمێر زێلێنسكی ئه‌نجامدا، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه تره‌مپ له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیيه‌دا داوای له زێلێنسكی كردووه ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه بكات له جۆ بایدن-ی ركابه‌ری و خانه‌واده‌كه‌ی، ئه‌وا ئه‌مریكا هاوكاری وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌شه‌یه دیموكراته‌كانی كۆنگرێس ده‌ستیان كرد به لێكۆڵینه‌وه به‌مه‌به‌ستی له‌كارلادانی تره‌مپ. له به‌رامبه‌ردا، تره‌مپ داكۆكی له‌وه‌كرد كه په‌یوه‌ندیيه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ زێلێنسكی به ته‌واوی گونجاوه له‌گه‌ڵ رێساكان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی سه‌رنج تره‌مپ پێش په‌یوه‌ندیيه تهلهفۆنيیهكه هاوكاری دارایی و هاوكاری سه‌ربازیی به‌بڕی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و وڵاته هه‌ڵپه‌ساردبوو.
كۆشكی سپی ئه‌مریكا، ده‌قی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و باسی له‌وه كرد كه هیچ پهیوهنديیهك له‌نێوان هاوكارییه‌كان و په‌یوه‌ندیيه تهلهفۆنيیهكه بوونی نییه.
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا، مانگی رابردوو له میانی ده‌نگدانێكدا رێساكانی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌كارلادانی دیاریكرد، بڕیاریشیدا له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی دانیشتنی كراوه به‌ڕووی رای گشتیی‌دا. یه‌كه‌م دانیشتنیش رۆژی چوارشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو.