Tayfun Salcı,Rewa Mahmood Hasan
25 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2019
لەندەن - AA
بۆریس جۆنسن پۆستی وەزارەتە گرنگەکانی پڕکردەوە.
دوای ئەوەی تێریزا مای لە سەرۆکوەزیرانی دوورکەوتەوە، بۆریس جۆنسن تەواوی وەزارەتە گرنگەکانی خۆی پڕکردەوە.
جۆنسۆن کە بەڵێنیداوە لە ٣١ی تشرینی یەکەمدا برێکیست بە رێککەوتنەوە یان بەبێ رێککەوتن ئەنجام بدات، ئەم هەڵوێستەی رەنگی داوەتەوە لە دیاریکردنی وەزیرەکانی کابینەکەیدا.
زۆربەی ئەندامانی کابینەکەی لە برێکسیت خوازەکان پێکهاتوون.
وەزیری دارایی ساجید جاڤید، وەزیری ناوخۆ پریتی پاتەل، وەزیری دەرەوە دۆمینیک رەعب، وەزیری برێکسیت ستیڤن بارکلای، وەزیری بەرگریی بین والاس، وەزیری پەروەردە گاڤین ویلیەمسۆن، وەزیری بازرگانی نێودەوڵیتی ئەلیزابێس ترەس، وەزیری تەندروستی مات هانکۆک، وەزیری ژینگە تێریزا ڤیلیەرس، وەزیری رۆشنبیری نیکی مۆرگان، وەزیری ئابووری ئاندریا لیدسۆم، وەزیری نیشتەجێکردن رۆبەرت جەندریک، وەزیری داد رۆبەرت بەکلاند، وەزیری گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئالۆک شارما و وەزیری کار ئامبەر رود.
لەکاتێکدا لە کابینەی نوێدا بارکلای، هانکۆک و رود کورسییەکانی خۆیان پاراستووە، هەندێک لە ناوەکانی وەک جاڤید و والاس لە پلەی وەزارەتدا بەرزبوونەتەوە.