Zeynep Hilal Karyağdı
06 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2019
ته‌رابلوس - AA
یه‌كه‌كانی سه‌ربه هێزه سه‌ربازییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی لیبیا كه جه‌نه‌راڵ خه‌لیفه حه‌فته‌ر سه‌رۆكایه‌تییان ده‌كات، ئاشكرایانكرد ته‌واوی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ته‌رابلوسیان كۆنترۆڵكردووه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن ئۆفیسی راگه‌یاندنی جه‌نگه‌وه، كه سه‌ربه جه‌نه‌راڵ خه‌لیفه حه‌فته‌ره، بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ته‌واوی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ته‌رابلوسیان كۆنترۆڵكردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه یه‌كه‌كان له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا به‌ته‌واوه‌تی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌خه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیانه‌وه، كه خاڵی گرنگی هێرشكردن و جووڵانه به‌ره‌و كۆنترۆڵكردنی ناوچه گرنگه‌كانی دیكه‌ی ته‌رابلوس.
له‌وباره‌یه‌وه هێشتا حكوومه‌تی سازانی نیشتمانیی روونكردنه‌وه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.