Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
06 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له په‌رله‌مانی ئێران، حهشمهتوڵڵا فهلاحهتیپیشه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سوپای پاسداران وه‌ك رێكخراوه تیرۆریستی بناسێنێت، ئه‌وانیش سوپای ئه‌مریكا ده‌خه‌نه لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه.
فهلاحهتیپیشه له‌باره‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مریكا سوپای پاسداران ده‌خاته لیستی "رێكخراوه تیرۆریستییه بیانییه‌كان"ه‌وه له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سوپای پاسداران بخاته لیستی رێكخراوه تیرۆریسته‌كانه‌وه، ئه‌وا هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌خه‌ینه لیستی ره‌ش له‌گه‌ڵ داعش".
رۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵ له هه‌واڵێكدا به پشتبه‌ستن به ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا كه نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرابكرێت، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه ره‌نگه ئیداره‌ی واشنتۆن هه‌فته‌ی داهاتوو سوپای پاسدارانی سه‌ربه سوپای ئێران بخاته نێو لیستی "رێكخراوه تیرۆریستییه بیانییه‌كان"ه‌وه.