03 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2020
ته‌رابلوس - AA
له هێرشێكی ئاسمانییدا بۆ سه‌ر ھێزە چەکدارييە ناشەرعییەکانی خه‌لیفه حه‌فته‌ر كه له شاری سیرته له باكووری خۆرهه‌ڵاتی لیبیا جێگیركراون، ٢٠ چه‌كدار كوژران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن ناوه‌ندی راگه‌یاندنی ئۆپه‌راسیۆنی بوركانی توڕه‌یی سه‌ربه حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی لیبیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه هێرشی ئاسمانیی كراوه‌ته سه‌ر میلیشیاكانی حه‌فته‌ر كه له ده‌وری شاری سیرته جێگیركراون.
گوته‌بێژی راگه‌یاندنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، موسته‌فا ئهلمهجی، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه هێزه‌كانی حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی هێرشی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر میلیشیاكانی حه‌فته‌ر كه له ئاماده‌كارییدا بوون بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌ی ئه‌بو كارین له خۆرهه‌ڵاتی شاری سیرته.
ئهلمهجی باسی له‌وه كرد كه له‌و هێرشه‌دا زیاتر له ٢٠ چه‌كداری میلیشیای حه‌فته‌ر كوژراون، زیاتر له ١٥ی ئامێری سه‌ربازیش تێكشكێنراوه.
سه‌ره‌ڕای ئاگربه‌سته‌كه‌ی ٢١ی ئادار كه ئامانج لێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه، میلیشیاكانی حه‌فته‌ر به‌رده‌وامن له هێرشكردنه سه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی ته‌رابلوسی پایته‌خت. له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا حكوومه‌تی ته‌بایی نیشتمانی له ٢٥ی ئاداردا ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی به ناوی ''گه‌رده‌لولی ئاشتیی'' ده‌ستپێكرد و وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌ی دایه‌وه.