03 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
چوار تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ویلایه‌تی هوبه‌ی له چین كه ڤایرۆسه‌كه‌ش هه‌ر له‌وێ سه‌ری هه‌ڵدا و پاشان سه‌رتاسه‌ری جیهانی گرته‌وه، گیانیان له‌ده‌ست دا.
لیژنه‌ی پزیشكی نیشتمانیی چین رایگه‌یاند ٣١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون كه ٢٩یان له ده‌ره‌وه‌ڕا گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
له ٢٤ كاتژمێری رابردووش‌دا چوار تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ویلایه‌تی هوبه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌زار و ٧٢٧ تووشبوو چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن و ١٦٣ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.