03 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2020
واشنتۆن – AA
دووه‌مین پشكنین بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ "نێگه‌تیڤ" ده‌رچوو.
سه‌رۆكی پزیشكانی كۆشكی سپی، سیا پی. كۆنڵی رایگه‌یاند كه تره‌مپ دووه‌مین تێستی بۆ دڵنیابوونه‌وه له تووشبوون یان تووشنه‌بوونی به كۆرۆنا ئه‌نجام داوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تره‌مپ ته‌ندروستی باشه، هیچ نیشانه‌یه‌كی لێ ده‌رنه‌كه‌وتووه و ئه‌نجامی پشكنینه‌كه "نێگه‌تیڤ" ده‌رچووه.
بۆ یه‌كه‌مجار له ١٤ی ئادار تره‌مپ پشكنینی كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی "نێگه‌تیڤ" بوو.