Ramal Abdullah Mahmood
12 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2018
رامەڵڵا – AA
لە میانی ئەنجامدانی خۆپیشداندان لە چەند ناوچەیەکی کەناری رۆژئاوای داگیرکراو دژی بڕیاری ناساندی قودس بە "پایتەختی ئیسرائیل" لە لایەن ئەمریکاوە، سێ فەڵەستینی لە لایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە دەستگیرکران.
لە بەرامبەر خۆپیشاندان و سووتاندنی تایە لە لایەن فەڵەستینییەکان لە شاری بەیت لەحم، سەربازانی ئیسرائیلی بە گوللـەی پلاستیکی و گازی فرمێسکڕێژ ویستیان کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە بهێنن. هەروەها سێ هاووڵاتیی فەڵەستینیشیان دەستگیرکرد کە لە نێویاندا ئەندامی ئەنجوومەنی شۆڕشی جوڵانەوەی رزگاری، حەسەن فەرەج-یش هەبوو.
لە کاتی ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکان لە شارەکانی خەلیل، رامەڵڵا، ئەلبیرە و کاڵکیلیە بەریەککەوتن لە نێوان فەڵەستینییەکان و سەربازانی ئیسرائیل روویدا.