Mazın Asad
12 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2018
واشنتۆن - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری دا لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران، بۆ دواجار مافی سزانەدان درێژ بکاتەوە.
بەرپرسانی ئەمریکا بە رێگەی تەلەکۆنفڕانس بڕیاری کۆشکی سپیان لەبارەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ئاشکرا کرد.
بەرپرسان ئاشکرایان کرد کە ماددەی سزادانیان لە چوارچێوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران ھەڵنەوەشاندووەتەوە و راشیانگەیاند مافی سزانەدانی ئێرانیان بۆ ١٢٠ رۆژی دیکە درێژکردەوە.
بەھۆی گرفتی تەکنیکییەوە جاروبار پەیوەندییە پچڕا. ئەو بەرپرسانەی ئەمریکا جەختیان لەوە کردەوە کە بۆ دواجار رێککەوتننامەکە درێژکرایەوە کە ئەویش بە مانای بەردەوامبوونی رێککەوتننامەکە دێت.
بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت، رایگەیاند: "ئەمە(رێککەوتننامەکە) ئەگەر بەرەو رێککەوتنێک نەچێت، ئەوا دوایین درێژکردنەوە دەبێت لە لایەن ترەمپەوە".
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ پێشتر لە لێدوانێکیدا رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران بە "رێککەوتننامەیەکی ترسناک" وەسف کرد و جەختی لەوە کردبووەوە کە یان دووبارە رێککەوتننامەکە ھەموار دەکرێتەوە یاخود ھەڵدەوەشێتەوە.
-وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکای سەپاندنی سزای نوێی بەسەر ئێران ئاشکرا کرد.
سەرەڕای ئەوەی ئیدارەی ترەمپ ماوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران درێژ کردەوە، لە لایەکیشدا سزای نوێی بەسەر ئەو وڵاتە سەپاند.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا رایگەیاند بە ھۆکاری پێشێلکاری لە مافەکانی مرۆڤ و پێشکەشکردنی ھاوکاری بۆ چالاکی سانسۆر و چەکداریی لە ئێران، سزای بەسەر ١٤ کەسایەتی و دامەزراوەی ئەو وڵاتە سەپاند.