Eşref Musa
23 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 24 ئادار 2021
سەرێ کانی - AA
لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراودا لە شارۆچکەی سەرێ کانی سەربە پارێزگای حەسەکە لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا، هاووڵاتییەکی مەدەنی گیانی لەدەستدا.
تەقینەوەکە لە نزیک بینای پۆلیسی سەربازیی خۆجێیی لە ناوەندی شارەکە روویدا و، باس لەوە دەکرێت کە پێدەچێت لە لایەن یەپەگەوە ئەنجام درابێت.
دوا بە دوای تەقینەوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
شارۆچکەی سەرێ کانی، لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا، لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتیەوە کۆنترۆڵکرا.