Muhammed Emin Canik
12 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2019
بوێنس ئایریس - AA
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای بۆلیڤیا، ویلیامس كالیمان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له رووداوه‌كانی توندوتیژی له وڵات‌دا، سوپا له‌گه‌ڵ پۆلیسدا ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌دات.
كالیمان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌وه كرد كه پۆلیس داوای هاوكاری له سوپا كردووه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و، رایگه‌یاند: ''بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی خەڵکی بۆلیڤیا نه‌ڕژێت، هێزه چه‌كداره‌كان بڕیاریدا له‌گه‌ڵ پۆلیس ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش ئه‌نجام بدەن''.
پێش روونكردنه‌وه‌كه‌ی كالیمان سه‌رۆكی پۆلیسی لا پاز، خۆزێ بارێنشیا داوای له سوپا كرد ده‌ستوه‌ردان بكات له مه‌یدانی موریللۆ كه بینای سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌تی لێیه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیران، جانین ئانیز كه سه‌ربه ئۆپۆزسیۆنه و ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی كاتی وه‌رگرتووه به‌مه‌به‌ستی بردنی وڵات به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا داوای له سوپا كرد ده‌ستوه‌ردان بكات.
- قه‌یرانی بۆلیڤیا
دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له بۆلیڤیا كه ٢٠ ی تشرینی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌چوو، ئۆپۆزسیۆن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ''ساخته‌كاری'' كراوه، له‌به‌رئه‌وه هه‌ر لایه‌نه‌و داوای له لایه‌نگرانی خۆی كرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
دوای ئاشكراكردنی ده‌ره‌نجامی جێمشتومڕی هه‌ڵبژاردنه‌كه، ئۆپۆزسیۆن چه‌ند رۆژێكه داوای هه‌ڵواشاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه و دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌كات، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی ئیڤۆ مۆرالێس رایگه‌یاند كه دووباره هه‌ڵبژاردن ده‌كرێته‌وه ئۆپۆزسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و كاته‌ی مۆرالێس به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكات.
سه‌رۆكی بۆلیڤیا، ئێڤۆ مۆرالێ له‌سه‌ر داوای سوپا كه ده‌ستوه‌ردانی نه‌كرد له خۆپیشاندانی ئۆپۆزسیۆن و رووداوه‌كانی توندوتیژی و گوشاری ئۆپۆزسیۆن كه شه‌قامی دهچوڵاند، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگه‌یاند.