دیمه‌شق..ئیسرائیل ماڵی به‌رپرسێكی جیهادی ئیسلامی، كرده ئامانج
- ئیسرائیل ماڵی گه‌وره به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی، ئه‌كره‌م ئه‌لئاججوری له دیمه‌شق كرده ئامانج له ئاكامدا كوڕێكی ئه‌و به‌رپرسه گیانی له‌ده‌ستدا.
Palestinian Territory
غه‌ززه - AA
له ئاكامی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ماڵی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی، ئه‌كره‌م ئه‌لئاججوری له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا كه به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌نجام درا، كوڕێكی ئه‌و به‌رپرسه گیانی له‌ده‌ستدا.
بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی رایگه‌یاند "ماڵی ئه‌كره‌م ئاججوری له دیمه‌شق كراوه‌ته ئامانج. له ئاكامی هێرشه‌كه‌دا یه‌كێك له كوڕه‌كانی گیانی له‌ده‌ستداوه".
پێشتر سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو كه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ماڵێك كه به‌ها ئه‌بولعه‌تا'ی تیادابوو كه یه‌كێكه له فه‌رمانده باڵاكانی باڵی سه‌ربازی جیهادی ئیسلامی له رۆژهه‌ڵاتی غه‌ززه. له هێرشه‌كه‌شدا ئه‌بولعه‌تا و هاوسه‌ره‌كه‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا.