Lokman İlhan
12 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2019
بۆگۆتا - AA
سه‌رۆكی بۆلیڤیا، ئێڤۆ مۆرالێس كه به‌هۆی گوشاری سوپا و ئۆپۆزسیۆن كه شه‌قامی ده‌جوڵاند ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه، داواكاری مه‌كسیك-ی بۆ پێدانی مافی په‌نابه‌ری په‌سه‌ند كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مه‌كسیك، مارسیلۆ ئیبرارد دوای ئه‌نجامدانی پهیوهنديیهكی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مۆرالێس و تاوتوێكردنی پێشهاته‌كان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ئیبرارد جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه له یه‌كه‌م ساته‌وه رووداوه‌كانی بۆلیڤیایان وه‌ك ''كوده‌تا'' له‌قه‌ڵه‌مداوه و، ئاماده‌ن مافی په‌نابه‌ری بده‌ن به مۆرالێس و، گوتی: ''رایده‌گه‌یه‌نم كه سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت مۆرالێس له پهیوهنديیهكی ته‌له‌فۆنیدا كه كه‌مێك پێش ئێستا ئه‌نجامماندا به فه‌ڕمی داواكاری پێشكه‌ش كردووه وه‌ك په‌نابه‌ری سیاسیی و دهوڵهتهكهشمان په‌سه‌ندی كردووه''.
ئیبرارد باسی له‌وه كرد كه زانیاریان داوه به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بۆلیڤیا له‌و باره‌یه‌وه و، داوایان كردووه له چوارچێوه‌ی مافه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا رێوشوێن بگیرێته‌به‌ر بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی گیانی مۆرالێس.
دوای دهستلهكاركێسانهوهی مۆرالێس دوو رۆژ پێش ئێستا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی مه‌كسیك ئیبرارد كاردانه‌وه‌ی نیشاندا و، رایگه‌یاند ''له بۆلیڤیا ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی هه‌یه كه سه‌ده‌ی رابردوو له ئه‌مریكای لاتین روویدا و، درێژه‌ی هه‌یه، ئێمه ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه. نه‌خێر بۆ كوده‌تا''.
- قه‌یرانی بۆلیڤیا
دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له بۆلیڤیا كه ٢٠ ی تشرینی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌چوو، ئۆپۆزسیۆن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ''ساخته‌كاری'' كراوه، له‌به‌رئه‌وه هه‌ر لایه‌نه‌و داوای له لایه‌نگرانی خۆی كرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
دوای ئاشكراكردنی ده‌ره‌نجامی جێمشتومڕی هه‌ڵبژاردنه‌كه، ئۆپۆزسیۆن چه‌ند رۆژێكه داوای هه‌ڵواشاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه و دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌كات، هه‌روه‌ها دوای ئه‌وه‌ی ئیڤۆ مۆرالێس رایگه‌یاند كه دووباره هه‌ڵبژاردن ده‌كرێته‌وه ئۆپۆزسیۆن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن تا ئه‌و كاته‌ی مۆرالێس به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ناكات.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای وڵاته‌كه‌ی، ویلیامس كالیمان داوای لێ‌كرد ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه، سه‌رۆكی بۆلیڤیا مۆرالێس دهستلهكاركێشایهوه.